10
ئای ئۆ ئێس 18, نیسان 2018

٥ لە باشترین تویکەکانی سیدیا بۆ iOS 11

لە بابەتی ئەمڕۆدا باس لە پێنج تویک دەکەین کە بە تەواوی گونجێندراون لەگەڵ iOS 11 دا، ئەگەر هەتاوەکو ئێستا ئایفۆنەکەت جەیڵبرەیک نەکردووە ئەوا بە گەڕانەوە بۆ ئەم دوو بابەتە “چۆنییەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 11 – 11.1.2 بە بێ کۆمپیوتەر” “چۆنیەتی جەیڵبرێک کردنی هەموو وەشانەکانی iOS 11 تا 11.1.2 لە ڕێگای ئامڕازی Electra” دەتوانیت iOS 11 بێ کێشە جەیڵبرەیک بکەیت.

Album Art As Background

ئەم تویکە هەڵدەستێت بە دانانی وێنەی ئەلبومی سەر هەر گۆرانییەک لەو کاتەی لە (lockscreen) یان لە شریتی کۆنتڕۆڵدا گۆرانییەک کار پێدەکەیت هەر وەک لە وێنەکانی خوارەوەدا دیارە، بۆ داگرتنی تویک سەرەتا ئەم سۆرسە “http://cydia.kiiimo.org/” زیاد بکە لە ناو ئەپی سیدیا پاشان بگەڕێ بە دوای ناوی تویکەکە و دایبگرە، هەروەها تویکەکە دوای داگرتن ڕاستەوخۆ کاردەکات پێویست ناکات لە ڕێکخستنەوە چالاک بکرێت.

CallBlocker

لە ڕێگای ئەم تویکەوە دەتوانیت تا ٥ ژمارە کە خۆت دەست نیشانی دەکەیت بلۆکیان بکەیت و ڕێگرییان لێبکەیت لە پەیوەندی پێوەکردنت. بۆ داگرتنی تویک سەرەتا ئەم سۆرسە “http://cydia.kiiimo.org/” زیاد بکەن لە ناو ئەپی سیدیا پاشان بگەڕێن بە دوای ناوی تویکەکە و دایبگرن. تویکەکە دەتوانیت لە ڕێکخستنی ئایفۆنەکەتەوە چالاکی بکەیت و هەروەها ژمارەکانیش لەوێدا دابنێیت.

Carrierizer

لە ڕێگای ئەم تویکەوە دەتوانیت لە شوێنی ناوی سیمکارتەکەت هەر ناوێک بنووسیت، بۆ داگرتنی تویک تەنها لە ناو ئەپی سیدیا بگەڕێن بە دوای ناوی تویکەکە و دایبگرن. هەروەها تویکەکە لە ڕێکخستنی ئایفۆنەکەتەوە چالاک دەکرێت و دەتوانیت ئەو ناوەی کە دەتەوێت تێیدا بنووسیت و لە پاش هەر گۆڕانکارییەک پێویستە (Restart Springboard) دابگریت.

DockXI

لە ڕێگای ئەم تویکەوە دەتوانیت ٥ ئەپ زیاد بکەیت بۆ شریتی دۆک، بۆ داگرتنی تویک تەنها لە ناو ئەپی سیدیا بگەڕێن بە دوای ناوی تویکەکە و دایبگرن و تویکەکە لە ڕێکخستنی ئایفۆنەکەتەوە چالاک دەکرێت و پاشان وشەی Respring دابگرن بۆ جێبەجێ بوونی گۆڕانکارییەکان.

SBFlip

لە ڕێگای ئەم تویکەوە دەتوانیت ڕوونمای ئایفۆنەکەت لە باری ئاسۆیی یان ستوونی یان هەر بارێک بێت بەکاری بهێنیت. بۆ داگرتنی تویک تەنها لە ناو ئەپی سیدیا بگەڕێن بە دوای ناوی تویکەکە و دایبگرن، و پێویستە تویکەکە لە ڕێکخستنی ئایفۆنەکەتەوە چالاک بکرێت پاشان بۆ جێبەجێ بوونی هەر گۆڕانکارییەک پێویستە وشەی ( Respring) دابگریت.

هەروەها بؤ ئەو کەسانەی زانیارییان نییە دەربارەی چۆنییەتی زیادکردنی سۆرس لە ئەپی سیدیا دەتوانیت تەماشای ئەم وێنەیەی خوارەوە بکەیت

بۆچونی تۆ