10
ئینتەرنێت 24, نیسان 2018 بۆچوون

لەمەودوا دەتوانیت تەواوی زانیاری ئینستەگرامەت دابگریت. بفەرموو بزانە چۆن

لە ئێستادا ئینستەگرام ئامرازێکی نوێی بۆ تۆڕەکەی زیادکردووە کە ڕێگەت پێدەدات تەواوی زانیارییەکانی خۆت دابگریت. ئەم تایبەتمەندییە لەسەرەتایی ئەم مانگەوە ڕاگەیاندرا و لەدوای ئەو یاسا تازەیەیی ئەوروپا دێت کە داوای مافی پێدانی هەڵگرتنی زانیاری بەکارهێنەر دەکات.

بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم تایبەتمەندییە بەکاربهێنیت دەتوانیت لەسەر پێگەی Instagram.com بە هەژمار واتە Accountـی خۆت بچیتە ژوورەوە و پاشان بچیتە بەشی Settings، ئینجا لەو بەشە بچۆ بۆ Privacy and Security و لەوێ بەشێک هەیە بەناوی Download Data. لە ژێرییەوە کرتە بکە لە Request Download و دوای کرتە کردن پەنجەرەیەکی لەم شێوەیەت دێتە بەردەم:

لەم بەشە ئیمەیڵێک بنوسە و پاشان کرتە لە Next بکە و دواتر داوای وشەی نهێنی ئینستەگرامی خۆتت لێ دەکات. وشەی نهێنییەکەت بنوسە و  کرتە لە دوگمەی Request Download دەکەیت بۆ داواکردنی کۆکردنەوەی زانیاری هەژماری ئینستەگرامەکەت. شایانی باسە بەشێوەیەکی گشتی ٤٨ کاتژمێری پێدەچێت تا زانیارییەکان بۆ ئیمەیڵەکەت دەنێرن.

بۆ ئاسانتر گەیشتن بەم بەشەی لە وێنەکەی سەرەوەدایە دەتوانن کرتە لەم بەستەرە بکەن. کرتە بکە بۆ کردنەوە.

شایەنی باسە ئینستەگرام دەڵێت: “لەدوای داواکردنەکە ئێمە ئیمەیڵێکت بۆ دەنێرین کە بەستەرێک واتە لینکێکی تێدایە بۆ داگرتنی فایلێک کە وێنەکان و کۆمێنتەکانت و زانیاری پڕۆفایل و زانیاری زیاتریش لەخۆی دەگرێت. ئێمە تەنها دەتوانین کار لەسەر یەک داواکاری تۆ بکەین لە یەک کاتدا و هەروەها بۆی هەیە هەتا ٤٨ کاتژمێری پێ بچێت.”

بۆچونی تۆ