شاومی

شاومی مۆبایلی 6Xـی بە نرخێکی هەرزان و کامێرای دووانە هاوێنە ئاشکرا کرد

شاومی چینی مۆبایلی MI 6X  ڕاگەیاند بە نرخێک کە دەست پێدەکات لە ٢٥٠ دۆلار و کامێرای دووانە هاوێنە و پشگیر کراو بە زیرەکی دەستکرد و ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.١، بە چەندین ڕەنگیش بەردەستە کە ئەمانەن:

  • سور Flame Red
  • پەمەیی(پەمبە)Cherry Pink
  • ئاڵتونی Sand Gold
  • شین Glacier Blue

وە شاومی ئەوەی ڕاگەیاند مۆبایلە نوێیەکەی لە ڕووی تواناوە بەسەر مۆبایلە هاوشێوەکانی خۆی وەک Oppo R15 سەردەکەوێت. هەرچی دەربارەی تایبەتمەندییەکانە، ئەوا مۆبایلەکە پڕۆسێسەری هەشت ناووکیی Snapdragon 660 لەخۆدەگرێت بە لەرەلەری ٢.٢ گێگا هێرتز، وە پڕۆسێسەری گرافیکی Adreno 512، هەروەها لە ڕووی ڕام و بیرگەوە مۆبایلەکە بە شەندین شێواز بەردەست خراوە ئەوانیش:

  •  ٤/٦٤ گێگابايت
  • ٦/٦٤گێگابايت
  • ٦/١٢٨گێگاابايت

هەروەها توانای بەرزکردنەوەی هەیە لە ڕێی دەرچەی microSD.

لە ڕووی کامێراوە، لە پشتەوەی مۆبایلەکە کامێرایەکی دووانە هاوێنەیی هەیە هاوێنەی بنەڕەتی بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ و هەستەوەری Sony IMX486 وە بە کرانەوەی f/1.75  و کامێرای دووەم بە ڕوونی ٢٠ مێگاپێکسڵ هەستەوەری Sony IMX376 وە بە کرانەوەی f/1.75.

دەربارەی تایبەتمەندییەکانی تریش؛ ڕوونمایەک لە جۆری LCD بە هەمان جۆری مۆبایلی Redmi Note 5 Pro بە قەبارەی ٥,٩٩ و بە ڕوونی ٢١٦٠×١٠٨٠ پێکسڵ بە پشتگیری ڕێژەی نیشاندانی ١٨:٩ لە خۆ دەگرێت. هەستەوەری پەنجەمۆریش دەکەوێتە پشتەوەی مۆبایلەکە و توانستی کردنەوەی وشەی نهێنی لە ڕێی ناسینەوەی ڕووخسار Face Unlock. جگە لەوانە پاترییەکی ٣٠١٠ میللی ئەمپێر بە پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرا Quick Charge 3.0 لەسەر نوێترین وەشانی (ئەندرۆید ئۆریۆ ٨,١) لەگەڵ وەشانی ڕووکاری 9.5 MIUI.

26 نیسان، 2018