10
ئەپڵ 28, نیسان 2018

ئەپڵ دەیەوێت شوشەی بەهێزکراو بەکاربهێنیت لە ڕوونمای ئایفۆنە نوێیەکاندا

 

کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت شوشەی بەهێزکراو بەکاربهێنێت لەو مۆبایلانەی ئایفۆن کە لەم ساڵدا بڵاودەبێتەوە بە دیاریکراویش ئەو مۆبایلانەی کە هەڵگری ڕوونمای ٦.١ ئینچی LCD ـن، ئەم وتەیەش لەسەر زاری کۆمپانیای KGI دێت هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە بەکارهێنانی چینێک لە شوشەی بەهێزکراو لە ڕوونمای ئایفۆنەکاندا لە دوای ئەوەوە دێت کە تایبەتمەندی لەمسی سێ دووری 3D Touch ـیان لێ لادەبرێت واتە ئایفۆنە نوێیەکانی ئەم ساڵ چیتر هەڵگر تایبەتمەندی لەمسی سێ دووری نابن بەڵام لابردنی ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە دەدات بە دروستکردنی ڕوونمایەکی تەنکتر، هەروەها کۆمپانیاکە دەیەوێت هەستەوەرێک بەکاربهێنێت لە ژێر ڕوونمای ئایفۆنەکەدا کە نازانرێت ئامانج لێی چییە بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی تێچووی مۆبایلەکە بە ڕێژەی لەسەدا ١٥%، وە کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت هەمان تەکنیک بەکاربهێنێت لە مۆبایلەکانی داهاتوویدا لە ساڵی ٢٠١٩ ـدا کە هەڵگری ڕوونمای OLED ـن، ئەمەش بۆ ئەوەیە ڕەقییەکی زیاتر ببەخشێت بە ڕوونمای مۆبایلەکە و بیپارێزێت لە شکان و بەرکەوتنەکان.

بۆچونی تۆ