10
هەواڵ 6, ئایار 2018

تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی Honor 9 Lite

کۆمپانیای هواوەی لە ماوەی پێشوودا مۆبایلێکی زیرەکی نوێی بڵاوکردەوە ئەویش مۆبایلی Honor 9 Lite ـە و هەڵگری چوار کامێرایە سەرەڕای ئەوەی لەو مۆبایلانەیە کە تێچوویەکی مامناوەندی هەیە، هەروەها مۆبایلەکە پیکهاتووە لە چوارچێوەیەکی ئاسنی و بەشی پشتەوەی بە شوشە داپۆشراوە لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆرە و لە بەشی پێشەوەی هیچ جۆرە دوگمەیەکی نییە و پشتگیری لە تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار دەکات و کێشەکەی ١٤٩ گرام دەبێت.
تصميم Honor 9 Lite هونر 9 لايت

مۆبایلی Honor 9 Lite هەڵگری ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD بە قەبارەی ٥.٦٥ ئینچ و بە کوالێتی +FHD یان ٢١٦٠×١٠٨٠ پێکسڵ و بە چڕی ٤٢٨ پێکسڵ بۆ هەر ئینچێک هەروەها کۆمپانیاکە ڕوونمای مۆبایلەکە بە FullView ناودەبات چونکە بە دووری ١٨:٩ دێت واتە بە بوونی کەمترین لێوار کە ئەمەش ڕێگەت پێدەدات کە ڕوونمایەکی گەورەتر بەکاربهێنیت بە کەمترین قەبارە، هەروەها مۆبایلەکە لە بەشی پشتەوەی دوو کامێرا لە خۆدەگرێت بە کوالێتی ١٣ مێگاپێکسڵ بۆ یەکێکیان و ئەوی دیکەش TelePhoto بە کوالێتی ٢ مێگاپێکسڵ، لەگەڵ بوونی فلاش LED و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی سەرنجی خۆکارانە (Focus) و ناسینەوەی ڕووخسار و HDR و توانای چرکاندنی وێنەی پانۆرامی و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە کوالێتی ١٠٨٠ پێکسڵ و لە بەشی پێشەوەش بە هەمان شێوە هەڵگری دوو کامێرایە بە کوالێتی ١٣ مێگاپێکسڵ بۆ یەکێکیان و ئەوی دیکەش ٢ مێگاپێکسڵ، لەگەڵ پشتگیری کردن لە باری (portrait) و توانای جوانکردنی خۆکارانەی وێنە سێڵفییەکان.
Honor 9 Lite هونر 9 لايت: المواصفات والمميزات والسعر مزود بمستشعر لبصمات الأصابع
مۆبایلەکە کاردەکات لەسەر سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ بە ڕووکاری EMUI 8.0 کە چەندین تایبەتمەندی لە خۆدەگرێت لەوانە کارپێکردنی دوو ئەپ لە هەمان ڕوونما و هەڵگری پڕۆسێسەری KIRIN 659 کە دروستکراوی کۆمپانیای هواوەیە لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی ٣ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە فراوانی ٣٢ گێگابایت کە دەتواندرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکییەوە microSD هەتاوەکو ٢٥٦ گێگابایت و پشتگیری لە هێڵی نەوەی چوارەم 4G دەکات و لەگەڵ توانای کارپێکردنی بۆ دوو سیمکارت و هەریەک لە تەکنیکی وای فای و بلوتوس لەسەری کاردەکەن لەگەڵ بوونی شوێنێکی ئاسایی بیستۆک بە قەبارەی ٣.٥ ملیمەتر بەڵام مۆبایلەکە پشتگیری لە تەکنیکی NFC و کارپێکردنی ڕادیۆ ناکات و توانای باتری مۆبایلەکەش ٣٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێر دەبێت و بە هەردوو ڕەنگی ڕەش و شین بەردەستە، نرخی مۆبایلەکە ١٩٠ دۆلارە بۆ ئەو جۆرەیان کە ڕامی ٣ گێگابایتە و ٢٨٠ دۆلار بۆ ڕامی ٤ گێگابایت.

تاگەکان Honor 9 Lite Huawei
بۆچونی تۆ