ئەندرۆید

بە ناردنی ئەم نوسینە بۆ WhatsApp لە ئەندرۆیدا ئەپەکە ڕادەوەستێت

بەگێکی نوێ دەبێتە هۆکاری تێک چوون و وەستانی ئەپی نامەبەری وەتس ئەپ کە خاوەندارێتی ئەم ئەپە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای فەیسبووک، پەیامەکە دەقێکی سادەیە بەڵام هەڵگری هەڵەیەکە کە دووچاری ئەپەکەی دەکاتەوە و وای لێدەکات هیچ وەڵامێکی پێنەبێت و پاشان دادەخرێتەوە.

هەروەها پەیامەکە کەسێکی زۆری توشی ئەو حاڵەتە کردووە کە هەرچۆنێک بێت ویستوویانە ئەم پەیامە تاقی بکەنەوە و بەلایانەوە شتێکی نا گرنگ بووە.

لە ئەنجامی ناردنەوەی ئەم پەیامە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس دەرکەوتووە هیچ کێشەیەکی تووش نەبووە و تەنها لەسەر مۆبایلە کارکردووەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس دوچاری حاڵەتەکە بوون و کە ئەپەکە تێک دەچێت و لە کار دەکەوێت.

لەماوەی ڕابردووشدا ئەگەر لە هەر نامەبەرێکەوە هەندێک دەستەواژەی زمانی تێگولۆ ڕەوانە بکرایە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس ئەوا دەبووە هۆکاری لە کار خستنی سیستەمەکە بەهۆکاری ئەوەی کۆدێکی ئێچ تی ئێم ئێڵە و ناتوانرێت لێکدانەوە و کۆمپایەڵی لۆجیکی بۆ بکرێت کە ئاخۆ دەقێکە یاخوود کۆدێکە، و سیستەمەکەش بۆ ئەوەی تووشی ڕاوەستانی تەواوەتی نەبێت هەڵدەستێت بە ڕاگرتنی ئەپەکە.

7 ئایار، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی سێیەمی زانستی كۆمپیوتەرم. شارەزایی پەیداکردنی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
225