ئای ئۆ ئێس

چۆنیەتی چارەسەرکردنی نامەکان دوای داگرتنی خاڵە ڕەشەکە (iOS)

تۆ ئەگەر بە هەڵەش ئەو خاڵە ڕەشت لە ناو تۆڕی وەتس ئەپ و ئەپی نامەکانی iOS دانەگرتبێت، ئەوا گوێبیستی ئەم مێرووە زیانبەخشە بوویت! خاڵە ڕەشەکە (The Black Dot) ئەو خاڵەییە کە دەبێتە هۆی وەستاندنی ئەپی وەتس ئەپ و مێسج کە چارەسەرکردنی گرانە. هەڵەیەکی یونیکۆدە و دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی سیستەم. لەم بابەتەدا باس لە ڕێگا چارەیەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی سیستەمەکە.

لە دوای بەهەڵە داگرتنی خاڵە ڕەشەکە، ڕێگایەک هەیە بۆ ئەو ئایفۆنانەی تایبەتمەندی 3D Touchـیان لەسەر جێگیر کراوە:

هەنگاوی یەکەم: پێش هەموو شتێک، پێویستە ئەپی مێسج دابخەیت و بگەڕێیتەوە سەر ڕووکاری سەرەتای مۆبایلەکەت. دواتر Siri کە هەمیشە وا میکانیزمی بۆ کراوە داوات لێبکات وەڵامی ئەو کەسە بدەیتەوە کە نامەی بۆ ناردوویت کە ئەمە دڵنیایت دەداتێت لە چارە کردنی!

هەنگاوی دووەم: جوڵەی 3D Touch بەکاربهێنە بۆ داگرتنی وێنۆچکەی مێسج و کرتە بکە لە compose بۆ ناردنی نامەی نوێ. دوای ئەوەی ئەم کارەت کرد کرتە لە Cancel بکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی فرمانەکە.

هەنگاوی سێیەم: بەشی EDIT هەڵبژێرە لە conversation list، پاشان بازنەکە هەڵبژێرە بۆ دەرچوون لە گفتوگۆ وە دواتر کرتە لە delete بکە بۆ ڕەشکردنەوەی نامە هاتووەکان. تێبینی: ئەم ڕێگایە تەنها وەک ئەگەرێکە و لەوانەیە بتوانێت ببێت بە چارەسەر بۆت (٦٠%).

10 ئایار، 2018
ئاڤاتار
هەرزەکارێک و خوێندکارێکم، خولیام بۆتە تەکنەلۆژیا، هەوڵئەدەم وەکو نووسەرێک لە رێگایی کەی ئای تی ئێنەوە زانیاری بە ئێوە ببەخشم، زیاتر گرنگی بە سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید و یارییە ئەلیکتڕۆنیەکان ئەدەم، نەوەک بە تەنها من بەڵکو تەواوی ستافی کەی ئای تی ئێنیش تەنها ئامانجمان گەیاندنی زانیارییە بە خوێنەرانمان بە زمانی شیرینی کوردی.
14