ئەپڵ

نەوەی دووەمی مۆبایلی iPhone SE هەڵگری هەمان دیزاینی ئایفۆن X دەبێت

کۆمپانیای Olixar ـی تایبەت بە بەرهەمهێنانی پێداویستی مۆبایلە زیرەکەکان دڵنیاییدا دەربارەی بوونی نۆتچ (Notch) لە ڕوونمای مۆبایلی iPhone SE واتە هاوشێوەی دیزاینی ڕوونمای مۆبایلی ئایفۆن X دەبێت، کۆمپانیاکەش لە ئێستادا هەستاوە بە فرۆشتنی پارێزەری ڕوونمای نەوەی دووەمی مۆبایلەکە لەگەڵ بوونی نۆتچ لە پارێزەرەکەدا ئەمەش بە پشت بەستن بووە بە دیزاینی مۆبایلەکە کە لە پێشتردا کۆمپانیاکە بە دەستی هێناوە، هەروەها کۆمپانیای Tiger Mobiles ئاماژەی بەوە کرد کە دیزاینی مۆبایلەکەیان بینیوە و هەڵگری هەمان دووری و دیزاینی نەوەی یەکەمی مۆبایلەکە دەبێت بێجگە لە ڕوونماکەی کە درێژ دەبێتەوە لەسەر ڕووکاری پێشەوەی و لەگەڵ بوونی نۆتچ لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەدا، واتە مۆبایلەکە هەڵگری دیزاینی مۆبایلی ئایفۆن ٥ دەبێت بە ڕووکاری پێشەوەی مۆبایلی ئایفۆن X، بەڵام ئەگەر هەیە ئەم هەواڵانە ڕاست نەبن چونکە کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت تێچووی بەرهەمهێنانی مۆبایلی iPhone SE کەم بکاتەوە بە ڕادەی پێویست بەڵام لە ئەگەری بوونی نۆتچ لە مۆبایلەکەدا مانای ئەوە دەگەیەنێت کە مۆبایلەکە خاوەنی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار دەبێت کە ئەمەش نرخی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی مۆبایلەکە بەرزدەکاتەوە.

14 ئایار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
89