سامسۆنگ 15, ئایار 2018

مۆبایلەکانی گالەکسی S9 خێراترن لە ئایفۆن X لە داگرتنی فایلەکاندا

لە کاتی کڕینت بۆ مۆبایلێکی زیرەکی نوێ پێویستە هەندێک شت لە بەرچاو بگریت وەک دیزاین و کامێرا و توانای مۆبایلەکە، بەڵام ئەی چی دەربارەی خێرایی داگرتن؟ لێرەدا خێرایی ئینتەرنێت بە تەنها بەس نییە چونکە لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە مۆبایلەکانی گالەکسی S9 خێراترن لە مۆبایلەکانی ئایفۆن X لە داگرتنی فایلەکاندا، ئەم لێکۆڵێنەوەیەش ئەنجام دراوە لە لایەن کۆمپانیای Ookla ـی خاوەن خزمەتگوزاری speedtest بۆ زانینی خێرایی ئینتەرنێت، کۆمپانیاکە هەستاوە بە تیشک خستنە سەر مۆبایلی گالەکسی S9 و S9 + کە دەرکەوتووە خێرایی داگرتن زیاترە بە ڕێژەی ٣٧% لە زۆربەی ڕکابەرەکانی دیکەی کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە، ئەم سەرکەوتنەش بە هۆی پڕۆسێسەری CAT 18 LTE ـیە کە مۆبایلەکە هەڵگریەتی و دەتوانێت خێراییەکی ئینتەرنێت بەردەست بکات هەتاوەکو ١.٢ گێگابایت لە چرکەیەکدا ئەمەش بە پشت بەستن بەو مۆبایلەی کە بەکاری دەهێنیت، شایەنی باسیشە کە مۆبایلی گالەکسی S9 و S9 + خێراترن لە مۆبایلی ئایفۆن X بە ڕێژەی ٣٧% و هەروەها خێراترە لە پیکسڵ ٢ بە ڕێژەی ١٧% و لە مۆبایلی گالەکسی S7 خێراترە بە ڕێژەی ٣٨%.

سەرچاوە:

TechVoice

بۆچونی تۆ