هەواڵ

تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی OnePlus 6

وەن پڵەس ئەمڕۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکەی ڕاگەیاند ئەویش وەن پڵەس ٦ ـە و مۆبایلەکە دیزاینێکی شوشەیی هەیە لەگەڵ چوارچێوەیەکی ئاسنی و بەشی پێشەوە و پشتەوەی داپۆشراوە بە چینێک لە شوشەی Gorilla Glass 5 بۆ پاراستنی لە بەرکەوتن و ڕووشان، هەروەها مۆبایلەکە هەڵگری ڕوونمای Optic AMOLED ـە بە قەبارەی ٦.٢٨ ئینچ و بە کوالێتی ١٠٨٠×٢٢٨٠ و بە دووری ١٩:٩ و بوونی نۆتچ (Notch) لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەیدا لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی Snapdragon 845 ڕامێک بە قەبارەی ٦ یان ٨ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە فراوانی ٦٤ یان ١٢٨ یان ٢٥٦ گێگابایت، مۆبایلەکە خاوەن دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە و سەرەکییەکەیان بە کوالێتی ١٦ مێگاپێکسڵ و بە هەستەوەری سۆنی IMX 519 و کراوەی هاوێنەی ١.٧/f و قەبارەی پیکسڵەکان ١.٢٢ میکرۆن لەگەڵ بوونی هەریەک لە تەکنیکەکانی OIS و EIS، وە کامێرای دووەمی بە کوالێتی ٢٠ مێگاپێکسڵ و بە هەستەوەری سۆنی IMX 376k و بە کراوەی هاوێنەی ١.٧/f و قەبارەی پیکسڵەکان ١ میکرۆن هەروەها کامێرای پێشەوەی بە کوالێتی ١٦ مێگاپێکسڵ و بە هەستەوەری سۆنی IMX 371 و کراوەی هاوێنەی ٢.٠/f و قەبارەی پیکسڵەکان ١ میکرۆن.

هەروەها مۆبایلەکە هەڵگری باترییەک دەبێت بە توانستی ٣٣٠٠ میللی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ تەکنیکی بارگاویکەرەوەی خێرا و شوێنی USB Type C لەگەڵ بوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە و هەروەها بوونی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار لە ڕێگەی کامێرای پێشەوە، مۆبایلەکە کاردەکات بە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ و هەروەها وەشانی تاقیکاری دووەمی ئەندرۆید پی Android P بۆ بەردەستە و سەرەتا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەفرۆشرێت لە بەرواری ٢٢ ئەم مانگەدا و بە سێ ڕەنگی جیاواز ئەوانیش ڕەشی درەوشاوە و سپی و ڕەشی نەدرەوشاوە و بە نرخی ٥٢٩ دۆلار بۆ جۆری ڕامی ٦ گێگابایت و بیرگەی ٦٤ گێگابایت و جۆری ڕامی ٦ گێگابایت و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت بە نرخی ٥٧٩ دۆلار و ئەو جۆرەیان کە ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ٢٥٦ گێگابایتە نرخەکەی ٦٢٩ دۆلار دەبێت، هەروەها ئەو کەسانەی لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاوە مۆبایلەکە دەکڕن بیستۆکی Bullets Wireless بە دیاری وەردەگرن و هەروەها کۆمپانیاکە ئەمڕۆ بیستۆکی ناوبراوی ڕاگەیاند و وتیشی کە پشتگیری لە تەکنیکی بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات لەگەڵ بوونی شوێنی USB Type C و هەروەها بە بارگاویکردنی بۆ ماوەی ١٠ خولەک دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر و بیستۆکەکە بەردەستیش دەبێت بە جوودا بە نرخی ٦٩ دۆلار.

16 ئایار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
113