ئەپ و نەرمەکاڵا 19, ئایار 2018

نوێترین وەشانی تەختەکلیلی کوردی KurdiKeyBoard بە چەندین تایبەتمەندی نوێ بەردەستە

ئەمەش یەکێکی ترە لە تەختەکلیلە کوردییەکان بۆ سیستەمی ئەندرۆید کە لە ئێستا نوێترین وەشانی کە دەکاتە وەشانی ٤.٠‎  بەردەستە کە خۆی دەبینێتەوە لە دەیان تایبەتمەندی نوێ. ئەم تەختەکلیلە ناوی KurdiKeyBoardـە و گۆران غەریب ناوی ئەو کەسەیە کە خاوەنی ئەپەکەیە و بەشێوەی بەردەوام کاری لەسەردەکات و گەشەی پێدەدات. شایەنی باسە، لە ئێستادا دەتوانن وەشانە نوێیەکەی KurdiKeyBoard دابگرن یان ئەگەر وەشانە کۆنەکەتان لایە لە کۆگای گووگڵ پلەی ئەندرۆید نوێی بکەنەوە.

تایبەتمەندییەکان:

  • یەکێک لە باشترین و خێراترین تەختەکلیلەکانی سیستەمی ئەندرۆید بۆ نووسین کە پاڵپشتی نزیکەی ٢,٥٠٠ وێنۆچکەی خەندە (Emoji) دەکات و بە چەندین خزمەتگوزاری نایاب و شێوازی جیاواز بەردەستە بۆ بەکارهێنان.
  • پێشنیارکردن و ڕاستکردنەوەی هەڵەی ڕێنوس (Auto-correct & Next word suggestion).
  • کاریگەری دەنگ، لەرزین، جوڵان.
  • پاڵپشتیکردنی سەرجەم خەندە (Emoji)ـییە نوێیەکان. (*بەپێی وەشانی ئەندرۆید دەگۆڕێت)
  • بەشی لەبەرگرتنەوە و دانانی دەق (Clipboard)
  • خزمەتگوزاری فرمانی ئاماژەپێکردن (Gestures)
  • بوونی خەندەکانی Kaomoji ژاپۆنی ᕦ(ò_óˇ)ᕤ.
  • هەڵبژارن و دەستکاریکردنی بەشی سەرەوە و خوارەوە (ژمارەکان – خەندەکان – ئاڕاستەکان – زمان هتد…)
  • شێوازی (layout) ـی تەختەکلیلی ئینگلیزی (Qwerty) بێ دوگمەی شیفت(Mobile).
  • شێوازی (layout) ـی تەختەکلیلی ئینگلیزی (Qwerty) لەگەڵ دوگمەی شیفت(PC).
  • شێوازی (layout) ـی تەختەکلیلی عەرەبی (ق ڤ غ ع).
  • شێوازی (layout) ـی تەختەکلیلی فارسی (چ پ ق ڤ).
  • شێوازی (layout) ـی تەختەکلیلی کرمانجی (Kurdî).
  • وە چەندین خزمەتگوزاری تر.

نوێکارییەکان لە وەشانی نوێی ٤,٠:

  • سەر لە نوێ داڕشتنەوە و بنیاتنانی تەختەکلیل.
  • پێشنیارکردنی وشە و ڕاستکردنەوەی هەڵەی ڕێنوس.
  • زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی لەسەر شێوەی عەرەبی و فارسی.
  • زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی کرمانجی (Kurdî).
  • زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی لەسەر شێوەی کوەرتی (qwerty).
  • زیادکردنی بەشی لەبەرگرتنەوە و دانان (Clipboard).
  • زیادکردنی چەند ڕووکارێکی نوێ.
  • خزمەتگوزاری دەستکاریکردنی بەشی سەرەوە و خوارەوەی تەختەکلیل.
  • بردنە سەرەوەی دوگمەی خەندەکان و زمان گۆڕین.
  • زیادکردنی خزمەتگوزاری فرمان بە ئاماژەپێکردن (Gestures).
  • زیادکردنی خزمەتگوزاری دەنگ – لەرزین – جوڵان.
  • زیادکردنی خەندەکانی Kaomoji ژاپۆنی (شێوەی ڕووخسار).
  • پاڵپشتیکردنی خەندە نوێیەکانی ئەندرۆیدی 8 یان بەرزتر.
  • پاڵپشتی ئەندرۆید وەشانی ٢,٢ تا وەشانی ٨,١ دەکات.
  • چەندین گۆڕانکاری و خزمەتگوزاری نوێتر.

کرتە لێرە بکەن بۆ داگرتن یان نوێ کردنەوەی ئەپەکە

چەند وێنەیەکی تەختەکلیلەکە:

 

بۆچونی تۆ