10
ئەندرۆید 23, ئایار 2018 بۆچوون

بە فەرمی کۆمپانیای HTC مۆبایلی +U 12ـی بە بوونی 4 کامێرا ئاشکراکرد

دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار وێنەیەکی مۆبایلی +U 12 لە ماڵپەڕی فەرمیدا دانرا، لە کۆتاییدا ئەمڕۆ کۆمپانیا تایوانییەکە مۆبایلەئاستبەرزەکەی خۆی ئاشکراکرد. هەڵگری تایبەتمەندی نوێیە و ئەمجارە بەم تایبەتمەندییانە HTC دەیەوێت کەلێنەکانی ساڵی ڕابردووی خۆی لە بواری بازرگانی مۆبایل پڕ بکاتەوە.

هەڵگری دوایین ڕەقەکاڵای سناپدراگۆنە کە ئەویش سناپدراگۆن ٨٤٥ـی ئاستبەرزە. لەگەڵ کاردی گرافیکی ئەدرێنۆ ٦٣٠ـی نایاب کە دەتوانیت هەموو یاریەکی بەهێز و ڤیدیۆیەکی ڕوونی بەرز کار پێبکەیت. ئەمانەش لەگەڵ یاریدەدەرێکی ڕام بە فراوانی ٦ گێگابایت.

خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٦ ئینج لەگەڵ هەبوونی ڕوونیەکی بەرزی+QHD واتا ٢٨٨٠ * ١٤٤٠ پێکسڵ. تەکنەلۆژیاکەشی بریتییە لە سوپەر LCD و پشتگیری لە HDR 10 دەکات. ئەمجارەیان هەڵگری بڕوانامەی IP 68ـە بەمەش مۆبایلەکە وا ناسراوە بە پلەیەکی بەرز بەرگری لە ئاو و تۆز دەکات.

لەگەڵ ئەم ڕوونما گەورەیەدا پاترییەکی بەهێزیش هەیە. کە توانای پێدانی ٣,٥٠٠ میللی ئەمپێری هەیە و بە دڵنیاییەوە خێرا بارگاوی دەبیتەوە.

وەشانی نوێی هەستەوەری گوشینی لە لایەکانییەوە هەیە.

ساڵی ڕابردوو مۆبایلی U 111 خاوەن کامێرایەکی ناوازە بوو، لە پێگەی تاقیکردنەوەی کامێراکان پلەیەکی بەرزی هێنا. وا دیارە ئەمجارەش کۆمپانیاکە لە مۆبایلە نوێیەکەیدا دەیەوێت بە ٤ کامێرا وێنەگرتن لە مۆبایلەکەیت باشتر بکات! U 12 هەڵگری ٤ کامێرایە دوان لە پێشەوە هەروەها لە دواوە. ٢ کامێراکەی پێشەوە هەردووکیان ٨ مێگاپێکسڵن، ڕێژەی کرانەوەی هاوێنەکەشیان ١.٧٥ـە و لەگەڵ بوونی هەستەوەەی Wide-Angel گەورەترین دیمەن وێنە دەگریت.

کامێراکانی دواوەش ١٦ مێگاپێکسڵ + ١٢ مێگاپێکسڵن. پشتگیری هەستەوەرە دژەلەرزینەکانی OIS و EIS دەکات. هەروەها تایبەتمەندییەکانی Ultra Pixl و UltraSpeed AFـی هەیە، کە ئەمانە خێراترین تیشککردن بە کامێراکە دەبەخشێت لەگەڵ ڕوونیەکی بەرزی شتەکان.

بە ڕەنگەکانی شین – ڕەشی سیرامیکی – سور بە نرخی ٧٩٩$ لەم مانگەدا لە هەندێک وڵات بۆ کڕین بەردەست دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ