هەواڵ
19, ئەیلوول 2012
ئەمڕۆ ١٩ سپێتەمبەرە و کاتی دەرچوونی iOS6 ـە.

لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی ئەپل و دەرکردنی بەرهەمەکانی و نیشاندانی بەرهەمە نوێکانی ئەپل ، ١٩ سێپتەمبەریش دیاری کرا بۆ دەرچوونی نوێترین وەشانی سیستەمی ئەپل ” iOS 6 ” ، تێبنییەک بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت جەیلبرەیکیان لە دەست نەچێت نابێت ئایفۆنەکانیان ئەپگرەید بکەن بۆ iOS6 چونکە تا ئێستا جەیلبرەیکی ڕێک و پێک ئامادەنییە بۆ ئەم وەشانە و پێویستە چاوەڕێ بکەن.
iOS6 چەند رەقەكاڵایە دەگرێتەوە و دەتوانن سوود لەم وەشانە وەرگرن:
iPhone 3GS
iPhone 4
iPhone 4S
iPhone 5
iPod Touch 4th generation
iPod Touch 5th generation
iPad 2
iPad 3rd generation