10
ڕای تۆ 25, ئایار 2018 بۆچوون

ڕەیزەر بڵەیدی نوێ بچووکترە؛ خێراترە و بەهێزترە (Razer Blade 15)

لاپتۆپەکانی ڕەیزەر لای یاریکەران خۆشەویستن چونکە تایبەتمەندی نایابی بۆیان هەیە. هەروەها لەم چەند ساڵەی ڕابردوو یەک لە دوای یەک نوێکردنەوەی بۆ بەرهەمەکانی کردووە و لە باشترین بەرهەمەکانیشی رەیزەر بڵەید ستێلزی بچووک و بەهێزە. ئێستا دووبارە ڕەیزەر نوێترین بەرهەمی لە لاپتۆپەکانی خۆی نمایشکرد، کە بە درێژایی ئەم ساڵانە گەورەترین گۆڕانکاری تێداکراوە. چونکە چەندین تایبەتمەندی نایابی بۆ یاریکەران هەیە و خاوەن لەشێکی تەنکە و دیزاینێکی نایابە.

هەرچەندە ڕەیزەر بڵەیدی نوێ ڕوونمایەکی ١٥,٦ ئینچی هەیە، بەڵام بە بچووکترین لاپتۆپی جیهان دێتە هەژمار کە خاوەن ئەم قەبارەیەی ڕوونما بێت. لەگەڵ ئەم ڕوونمایەدا ٣ جۆ رروونی جیاواز هەیە، یەکەم جۆر ڕوونی ١٠٨٠ـیە لەگەڵ خۆنوێکردنەوە بە ڕێژەی ١٤٤ هێرتز کە ئەمەش لە نوێترین تایبەتمەندییەکانە. هەروەها ڕوونی ١٠٨٠ کە ئەمەیان خۆنوێکردنەوەی بە ڕێژەی ٦٠ هێرتز هەیە و وە ڕوونی 4K لەگەڵ خۆنوێکردنەوە بە ڕێژەی ٦٠ هێرتز کە بە لەمسیش کاری پێدەکرێت. پشتگیری ١٠٠٪ لە ڕەنگەکانی Srgb دەکات، کە ئەمەش ڕەنگە ستانداردەکانی سور و شین و سەوزە.

ئەمجارە ڕەیزەر بڵەیدی نوێ لە بەهێزترین کاردە گرافیکەکانی جیهان لە خۆ دەگرێت، کە ئەوانیش ٢ جۆرن: کاردی GTX 1070 کە دەتوانێت زۆرترین یارییەکان بە گرافیکی باڵا کارپێبکات ئەمەش لەگەڵ یاریدەدەرێکی ڕام بە فراوانی ٨ گێگابایت واتا VRAM. هەروەها جۆرەکەت دیکەش GTX 1060 و و ئەمەش لە باشترین کاردەکانە، لەگەڵ یاریدەدەرێکی ڕام بە فراوانی ٦ گێگابایت.

تایبەتمەندییەکانی دیکە:

  • نەوەی هەشتەم لە چارەسەرکەر(پڕۆسێسەر)ـی I7 لە خۆ دەگرێت، کە ٦ ناوکی هەیە و ئەمەش بۆ یاریکردنی بەهێز گونجاوە.
  • بیرگەکەی بە فراوانی ١٢٨ گێگابایت – ٢٥٦ گێگابایتە لە جۆری .SSD
    لەشی بە تەواوی لە مێتاڵ پێکهاتووە.

بۆ ڕوونمای ڕوونی ١٠٨٠ (٦٠ هێرتز) نرخی ١٩٠٠ دۆلارە – بۆ ڕوونمای ١٠٨٠ (١٤٤ هێرتز) نرخی ٢٢٠٠ دۆلارە – ڕوونی 4K تەنیا لەگەڵ کاردی گرافیکی GTX 1070 بەردەست دەبێت کە نرخی ٢٩٠٠ دۆلار دەبێت. وە ئێستا لە ماڵپەڕی سەرەکی ڕەیزەر بۆ کڕین بەردەستە. بیکڕە

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=kfFHghqiIAU” width=”500″ height=”300″]

ڕەیزەر بڵەید ١٥ بەراورد بە ڕەیزەر بڵەید ستیڵز:

 

 

بۆچونی تۆ