هەواڵ 30, ئایار 2018

گەشەپێدەری PUBG داوایەکی یاسایی تۆمار دەکات لە دژی گەشەپێدەری یاری Fortnite

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا یاری Fortnite بڵاوبوونەوەیەکی گەورەی بە خۆیەوە بینی لەسەر هەموو سیستمەکان بێجگە لە سیستمی ئەندرۆید بەڵام سەرەڕای ئەوەش زۆرێک یارییەکەیان بە هاوشێوەی یاری PlayerUnknown’s Battlegrounds ـی کۆری دانا هەر ئەمەش بوو کە وای کرد گەشەپێدەری یاری ناوبراو داوایەک لەسەر کۆمپانیای Epic Games ـی خاوەن یاری Fortnite تۆمار بکات، کۆمپانیای ناوبراو لە مانگی حەوتەمی ساڵی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی یاری Fortnite لەگەڵ یەکەم ئاستیدا و لە پاشدا هەستا بە گەشەپێدانی بۆ سێ ئاست یاخود شێوازی یاریکردن لە مانگی نۆیەمدا، بەڵام نوێکارییەکان لەو کاتدا هەڵگری دیزاین و شێوازی یاریکردنێکی هاوشێوەی یاری PUBG بوو بەم شێوەیەش گەشەپێدەری یارییەکە داوایەکی یاسایی تۆمار کرد لە بارەی پێشێلکردنی مافی لەبەگرتنەوە لە لایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکە، سەرەڕای ئەوەی کە بابەتی داوا یاساییەکە لە ئێستادا دەرکەوتووە بەڵام کۆمپانیا کۆرییەکە باسی لە بەرزکردنەوەی داوا یاساییەکە کردبوو لە مانگی یەک لە کۆریادا بەڵام دواتر هەستا بە گواستنەوەی داواکە بۆ دادگای ئەمریکی، هەروەها سەبارەت بە شێوازی یارییەکە ئەوکەسانەی هەستابن بە تاقیکردنەوەی شێوازی Battle Royale لە Fortnite ـدا و پاشان یاری PUBG بکەن هەست بەو لێکچوونە زۆرەی نێوان هەردوو یارییەکە دەکەن لە ڕووی دیزاین و چۆنیەتی یاریکردن، وە یەکێک لەو هۆکارانەش کە وای کردووە یاری Fortnite سەربکەوێت بەسەر یاری PUBG ـدا و قازانجێکی زیاتر بکات بە خۆڕایی بوونی یارییەکەیە بە پێچەوانەی یارییە کۆرییەکە کە پێویستە بەشداری بکەیت و یارییەکە بکڕیت هەروەها شایەنی باسیشە کە یارییە کۆرییەکە لە مانگی چوارەمدا و بۆ یەکەم جار کشانەوەی بە خۆیەوە بینی لە ڕووی فرۆشی یارییەکە لە هەمان کاتیشدا یاری Fortnite بەردەوامە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی قازانجەکانی کە لە هەمان مانگدا گەیشتووەتە نزیکی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.

تاگەکان Fortnite PUBG
بۆچونی تۆ