هەواڵ
5, حوزهیران 2018
مۆبایلی lenovo z5 بە فەرمی ڕاگەیەندرا و بە تەواوی پێچەوانەی هەواڵە دزەپێکراوەکان بوو

بێگومان زۆربەمان لە کاتی بینینی هەواڵە دزەپێکراوەکان سەبارەت بە مۆبایلی lenovo z5 کە دەوترا مۆبایلەکە خاوەنی بیرگەیەکی ناوەکی دەبێت بە قەبارەی ٤ تێرابایت لەگەڵ باترییەک کە توانای بەردەوام بوونی هەیە هەتاوەکو ٤٥ ڕۆژ بەڵام کۆمپانیای لینۆڤۆ بەکارهێنەرانی تووشی شۆک کرد کاتێک مۆبایلە نوێیەکەی ڕاگەیاند بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی مامناوەند و بیرگەیەکی ئاسایی و بوونی نۆتچ (Notch) لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەیدا.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:
- قەبارەی ڕوونما: ٦.٢ ئینچ FHD+
- پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٦٣٦
- ڕام: ٦ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ١٢٨ گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: ٨+١٦ مێگاپێکسڵ
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠
- توانستی باتری: ٣٣٠٠ میللی ئەمپێر
لە بارەی نرخی مۆبایلەکە کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند کە مۆبایلەکە بەردەست دەبێت لە ٦/١٢ ـی ئەم مانگەدا و گرانترین جۆریشیان نرخەکەی ٢٨٠ دۆلارە و ئەوی دیکەشیان کە خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی ٤ گێگابایت و بیرگەیەک بە فراوانی ٦٤ گێگابایت نرخەکەی ٢٤٠ دۆلار دەبێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.