هەواڵ

دەرکەوتنێکی نوێی مۆبایلی Nokia 5.1 Plus

کۆمپانیای نۆکیا لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ ـدا هەستاوە بە ڕاگەیاندنی چەندین مۆبایلی ئاست مامناوەند و لە ئێستاشدا وا دیارە کە کاردەکات لەسەر مۆبایلێکی نوێ لە هەمان جۆر کە ئەویش Nokia 5.1 Plus ـە، لەم بارەیەشەوە هەژماری دزەپێکەری بەناوبانگ لە تویتەر OnLeaks هەستا بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی مۆبایلەکە و وادیارە خاوەن دیزاینێکی ڕێک و نایاب دەبێت لەگەڵ بوونی لێواری ئاسنی و ڕوونمایەکی درێژ لەگەڵ نۆتچ لە بەشی سەرەوەیدا و بەشی پشتەوەشی داپۆشراوە بە چوارچێوەیەکی شوشەیی و هەروەها هەڵگری دوو کامێرایە کە بە شێوەی ستونی دانراون لە بەشی پشتەوە لەگەڵ هەستەوەرێکی پەنجەمۆر لە ژێر کامێرا، وە هەواڵەکان سەبارەت بە مۆبایلی Nokia 5.1 Plus بڵاوبوونەوە دوای تێپەڕبوونی مانگێگ بەسەر ڕاگەیاندنی X6.

12 حوزه‌یران، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
113