باسی هەفتە

زانیاری لەسەر یاری Ghost of Tsushimaی نوێ

یەکێکە لەو یارییانەی جیهانەکەی کراوەیە و لە جۆری Adventure واتا گەڕان و دۆزینەوە لە نەخشەکەدا. کۆمپانیای Sucker Punch گەشەپێدەری یارییەکەیە و ساڵی پار لەلایەن کۆمپانیای سۆنییەوە بۆ پلەیستەیشن ٤ نمایشکرا و تەنیا بۆ ئەو سەکۆیەش بەردەست دەبێت. وە ئەمڕۆش یاریپێکردنێکی لە کۆنگرەی E3ی کۆمپانیای سۆنی بڵاوکرایەوە.

چیرۆکی یارییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٢٧٤، کاتێک ئیمپڕاتۆریاتی مەغۆلەکان دەستییان بەسەر دوورگەیەک لە تسوشیما گرتووە کە دەکەوێتە یابان. لێرەوە دەست پێدەکات، مەغۆلەکان کوشتار و تاڵانی زۆر دەکەن و، سامورایەکان پارێزەری تسوشیمان. کەواتە ڕۆڵگێرێ یارییەکە سامورایەکە کە تۆڵە دەسێنێت و بە ناوچەکان دەگەڕێت تا شەڕی پێچەوانە بکات، بەڵام هەموو ئەمانە بە تاکتیک دەبێت، ئەگەر نا بردنەوە ئەستەمە. دەبیتە تارمایی تسوشیما و ئازادی دەگەڕێنیتەوە.

ئەسپ و شمشێر لە ئامڕازەکانە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکات لە گواستنەوە و شەڕکردن. ئەمەش یاریپێکردنی یارییەکە:

گرافیکی یارییەکە سەردەمییانەیە و خاوەنی کاریگەری ناوازەیە کە بینینێکی جوان بۆ یارییەکە دەردەخات. پشتگیری لە ڕوونی 4k دەکات کە بەرزترین ڕوونی دەداتە یارییەکە.

لە مانگی ١٢ی ئەمساڵ تەنیا بۆ سەکۆی پلەیستەیشن ٤ بڵاودەکرێتەوە.

12 حوزه‌یران، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارێکی تەکنەلۆژیام. وەکو نووسەر و بەڕێوەبەری نووسینەکان لە تۆڕی Kitn کار دەکەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
308