10
ئۆپۆ 13, حوزه‌یران 2018

ئۆپۆ ئاماژە بە هەندێک تایبەتمەندی مۆبایلی Find X دەدات لە هەژمارە فەرمیەکەیان لە Weibo

Oppo Find X مۆبایلێکی ئاست بەرزی کۆمپانیای ئۆپۆیە کە هەڵگری پڕۆسێسەری Snapdragon 845 ـە لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی ٨ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی ٢٥٦ گێگابایت مۆبایلەکە هەڵگری ئەم تایبەتمەندیانە دەبێت بە پێی بڵاوکراوەکانی کۆمپانیا لە هەژمارەکەیان لە ماڵپەری Weibo، هەروەها بە پێی ڕیکلامەکان لە پێشوودا وا دیارە کە کامێرای مۆبایلەکە توانای دەبێت هەتاوەکو ٥ جار دیمەنەکان نزیک بکاتەوە لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری ڕوونمایەکی چەماوە دەبێت، وە هەواڵە دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە مۆبایلەکە خاوەن دوو کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە سەرەکیەکەیان بە کوالێتی ٢٠ مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە کوالێتی ١٦ مێگاپێکسڵ و باتریەک بە توانستی ٣٦٤٥ میللی ئەمپێر و ڕوونمایەک لە جۆری AMOLED بە قەبارەی ٦.٤ ئینچ و کامێرای پێشەوەی بە کوالێتی ٢٥ مێگاپێکسڵ دەبێت سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە ئەوا لە بەرواری ٢٠١٨/٦/١٩ بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت.

تاگەکان ئۆپۆ Oppo Oppo Find X
بۆچونی تۆ