شاومی
26, حوزهیران 2018
کۆمپانیای شاومی بە فەرمی مۆبایلی Redmi 6 Pro ڕادەگەیەنێت

بە پێی خشتەی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکان لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Redmi 6 Pro بەردەست بوو بە فەرمی، مۆبایلەکە هەڵگری نۆتچ (Notch) ـە لە ڕوونماکەیدا و یەکەم مۆبایلی زنجیرەی Redmi ـە کە خاوەنی ئەم جۆرە دیزاینە بێت لە ڕوونماکەیدا.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی ٥.٨٤ ئینچ و بە کوالێتی ٢٢٨٠×١٠٨٠ پێکسڵ و بە دووری ١٩:٩
- ڕام: ٣ یان ٤ گێگابایت
- بیرگە: ٣٢ یان ٦٤ گێگابایت
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 625 SoC
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە کوالێتی ١٣ و ٥ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ و پشتگیری دەکات لە تەکنیکی HDR و تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد
- کێش: ١٧٨ گرام
- ئەستوری: ٨.٧٥ میللی مەتر
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ بە ڕووکاری MIUI 9
- توانستی باتری: ٤٠٠٠ میللی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە لە بەشی پشتەوەی مۆبایل لەگەڵ هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار کە کاردەکات بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد
- ڕەنگ: ڕەش و ئاڵتونی و شین و سور

سەبارەت بە نرخ ئەوا جۆری سەرەکی لە مۆبایلەکە بە نرخی ١٥٣ دۆلار دەبێت بەڵام دوو جۆرەکەی دیکە نرخیان ١٨٥ دۆلار و ٢٠٠ دۆلار دەبێت کە ئەوانیش ئەمانەن جۆری ڕام ٤ گێگابایت و بیرگەی ٣٢ گێگابایت لەگەڵ جۆری ڕام ٤ گێگابایت و بیرگەی ٦٤ گێگابایت هەروەها شایەنی باسیشە مۆبایلەکە لە ئەمڕۆوە بەردەستە بۆ فرۆشتن لە چین بەڵام بەرواری فرۆشتنی لە دەرەوەی وڵاتەکە دیاری نەکراوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.