ئای ئۆ ئێس

فەرهەنگی کامێرایی (فاست دیکت) بۆ ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە

فەرهەنگی فاست یەکێکە لەو فەرهەنگانەی پشتی بەشێوازێکی نوێ بەستووە کە ئەویش بەکارهێنانی کامێرایە بۆ وەرگرتنی مانای ئەو ووشانەی لەسەر کتێب نوسراون یان گۆڤار یان ڕۆژنامە، یان هەر دەقێکی نوسراوی کۆمپیوتەری بەشێوەیەکی زۆر خێرا بەبێ ئەوەی ووشەکە بنوسیتەوە لە فەرهەنگەکەدا
ئەم فەرهەنگە پێویستی بە خەتی ئینتەرنێت نییە واتا بەبێ ئینتەرنێت کاردەکات زیاتر لە ٦٤،٠٠٠ ووشە لەخۆدەگرێت وە ئەتوانێت ووشەی سەر وێنەی ناو مۆبایلەکەت بۆ مانابکات بەخێرایی، ئەم فەرهەنگە لە ٤ بەش پێکهاتووە.
هەموو بەشەکانی ئەم بەرنامەیە گرنگی خۆیان هەیە یەکێک لەو بەشانە بەشی وێنەگرتنە کەوێنەی ئەو لاپەڕەیەی لەبەردەستتدایە یان هەر نوسراوێک کە بە کۆمپیوتەر نوسراوە دەیگریت و یەکە یەکە ئەو ووشانەی کە دەتەوێت پەنجەی لێدەدەیت و ماناکەیت دەداتێ.
بەشێکی تری گرنی ئەم بەرنامەیە سکرین شۆتە (گرتنی وێنەی ڕونما) کاتیک وێنەی ڕونمای مۆبایلەکەت دەگریت ئەگەر ئەم بەشەت چالاک کردبێت ئەوە ئاگادارکەرەوەیەکت پشان دەدات بە پەنجە نان لەم ئاگادارکرەوەیە ڕاستەوخۆ ئەو وێنەی شاشەیەی کە گرتوتە لەگەڵ ئەپەکەدا دەکریتەوە وە پاشان دەتوانی وشەی سەر وێنەکە بکەیتە کوردی.
بۆ نمونە فەرهەنگەکە بکەرەوە و پەنجە بدە لە دوگمەی چوارەم ئەوەی وێنەی مۆبایلەکەی لەسەر پاشان پەنجە بدە لە دوگمەی سەر شاشەکە بۆ ئەوەی لەبەرنامەی فاست بێیتە دەرەوە پاشان بچۆرە سەر نوسینێکی ئینگلیزی بۆ نمونە دەتوانیت لەسەر فەیسبوک تاقی بکەیتە بچۆرە سەر بابەتێکی ئینگلیزی پاشان وێنەی بگرە لەرێگەی دووگمەی کوژاندنەوە و دوگمەی سەر شاشەکە بەیەکە هەردوکیان دابگرە ڕاستەوخۆ ئاگادارکەرەوەکەت پشان دەدات.

بەستەری داگرتنی ئەپەکە بۆ ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە.

چەند وێنەیەکی ئەپەکە:

Image may contain: phone and text

Image may contain: phone

Image may contain: phone

1 ته‌مموز، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246