ئەپ و نەرمەکاڵا

واتسئەپ هاوشێوەی تێلەگرام تایبەتمەندی کەناڵەکان بۆ تۆڕەکەی زیاد دەکات

سەرەتای دەرکەوتنی تۆڕی گفتوگۆکردنی تێلەگرام بە جیاوازی بووە و خاوەن بیرۆکەی تایبەتی خۆی بووە و بەم هۆیەوە بەرامبەر ئەپ و تۆڕەکانی تر سەرکەوتنی بە دەستهێناوە. جگە لەمەش بە هۆکاری خێرایی زۆری تێلەگرامەوە بەکارهێنەران لە تۆڕەکانی دیکەدا هەست بەم خێراییە ناکەن.

بە هەمان شێوەی تێلەگرام؛ سناپچاتیش بەهۆی جیاوازی تایبەتمەندییەکانییەوە جێی سەرنجی بەکارهێنەران بووە، بەڵکو بەهۆی بەهێزی ئەم بیرۆکانە؛ دووبارە ئەم بیرۆکانە لەلایەن فەیسبووکەوە بەکارهێنراوەتەوە. ئێستاش لە ڕاپۆرتێکی نوێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا هاتووە کە تۆڕی گفتوگۆی واتسئەپ تایبەتمەندی کەناڵەکان بۆ ئەپەکەی زیاد دەکات.

ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی واتسئەپیش هاوشێوەی کەناڵەکانی تێلەگرام دەبێت و بەم هۆکارەش دەوترێت بیرۆکەی تێلەگرام لەلایەن واتسئەپەوە کۆپی دەکرێت. تایبەتمەندی کەناڵەکان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی تێلەگرامەوە هەبووە و تایبەتمەندی جیاوازی تۆڕەکە بووە.

کەناڵەکان لە تێلەگرامدا دەتوانرێن دروستبکرێن بۆ پۆستکردنی ڕاستەوخۆی نامەکان بۆ بینەر، نەک تەنها نامە، دەتوانیت هاوشێوەی پەڕێکی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان مامەڵە بکەیت بەوەی دەتوانیت پەڕگەی دەنگی، وێنە، ڤیدیۆ، هەموو جۆرە دۆکیۆمێنتێک بنێریت زۆر بە ئاسانی و خێرایی. ئەمە کەناڵەکانی تێلەگرامە، دەشکرێت تایبەتمەندییەکانی کەناڵەکان لە واتسئەپ جیاواز بێت.

سەرچاوە:
2 ته‌مموز، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498