ئەپڵ

ئەپڵ لە مۆبایلەکانی داهاتوویدا ڕوونماکانی LG بەکاردێنێت


هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە چۆنییەتی ڕوونمای ئایفۆنەکانی داهاتووی ئەپڵ دەکەن و لەم ڕاپۆرتانەشدا هاتووە ئەپڵ لە ئایفۆنەکانی داهاتوویدا ڕوونماکانی کۆمپانیای LG بەکاردەهێنێت. ئەمەش هەنگاوێکی پێشبینینەکراوی ئەپڵە لە دوای ئەوەی لە ڕابردوودا هەموو ڕوونمای ئایفۆنەکانی لە سامسۆنگ دەکڕی و بەم هۆکارەش وا دیارە ڕوونمای ئایفۆنەکانی داهاتوو لەلایەن هەردوو کۆمپانیا کۆرییەکەوە دەستەبەر دەکرێن.

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی بلومبێرگ؛ Lg هەڵدەستێت بە پێدانی ٢-٤ ملیۆن ڕوونمای جۆری “ئؤلێد” و بە ئەپڵ و ئەپڵیش لە ئایفۆنەکانی داهاتوو بەکاریان دێنێت. بەڵام بەهۆی ئەم ڕێژە کەمەوە پیدەچێت هاوبەشیکردنەکە بە شێوەیەکی ئەزموونی بێت چونکە لە ڕابردوودا و لە هەواڵێکدا هاتبوو سامسۆنگ ١٠٠ ملیۆن ڕوونما دەدات بە ئەپڵ و ئەم ڕێژەیە بەرامبەر بەوەی LG گەورەیە و و وا دیارە ئەپڵ لە هاوبەشییەگەورەکەی لەگەڵ سامسۆنگ دەمێنێتەوە.

جێی بیرهێنانوەیە هەردوو کۆمپانیاکۆرییەکە LG-سامسۆنگ گەورەترین و باشترین بەرهەمهێنەری ڕوونماکانی تەکنەلۆژیای ئۆڵێدن و ئەپڵ چەندین جارە لە پێناو ڕوونماکانی ئایفۆن بە گوژمەی خەیاڵی پارە بە ڕوونماکانی جۆری ئؤڵید دەدات کە لە ڕابردوو و لە داهاتووشدا لەلایەن سامسۆنگەوە بەرهەمهێنراون و بەرهەم دەهێنرێت.

سەرچاوە :

2 ته‌مموز، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498