شاومی 2, ته‌مموز 2018

فرۆشی مۆبایلەکانی Redmi Note 5 زیاتر لە ٥ ملیۆن یەکەی تێپەڕاند لە ماوەی کەمتر لە ٤ مانگدا

کۆمپانیای شاومی لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا زۆرترین فرۆشی هەبووە لە وڵاتی هیند کە ئەویش زیاتر لە ٥ ملیۆن یەکە بووە بۆ هەر یەک لە مۆبایلی Redmi Note 5 و Redmi Note 5 Pro، شایەنی باسیشە فرۆشی مۆبایلی Redmi Note 4 لە ساڵی ڕابردوودا ٥ ملیۆن یەکەی تێپەڕاندووە لە مانگی هەشتدا ئەمەش لە دوای ڕاگەیاندنیەتی لە کۆتایی مانگی ١ ـدا، هەروەها لە سەرەتای ڕاگەیاندنی مۆبایلی Redmi Note 5 Pro لە ٣ خولەکی سەرەتادا کۆمپانیای ناوبراو توانیویەتی نزیکی ٣٠٠,٠٠٠ یەکە لە مۆبایلەکە بفرۆشێت کە ئەمەش یەکێکە لە بەرزترین ڕێژەی فرۆشی مۆبایلەکانی کۆمپانیا.

بۆچونی تۆ