ئاسایشی ئەلیکترۆنی

هەندێک بەکارهێنەری گالەکسی دەڵێن بەبێ ئاگاداری خۆیان مۆبایلەکەیان وێنە دەنێرێت


هەندێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی سامسۆنگ باس لە کێشەیەکی مۆبایلەکانییان دەکەن و دەڵێن مۆبایلەکانییان لەخۆڕا و بە بێ ئاگادارییان وێنە و دەق بۆ ناسیاوەکانییان دەنێرێت. بە پشتبەستن بە بڵاوکراوەکانی ماڵپەڕی ڕەدت – Reddit و سەکۆی فەرمی سامسۆنگ بۆ پشتگیریکردنی بەکارهێنەران، ئەم کێشەیە دەرکەوتووە و تیایاندا مۆبایلەکانی گالەکسی S9 و نۆوت 8 هەیە. ئەوان دەڵێن؛ ئەپی سەرەکی نامەکانی سامسۆنگ وێنەکان و ئەو دەقەکانشی کە کاتییان بۆ گرتوونەتەوە نێردراون.

لە ماڵپەڕی ڕەدت بەکارهێنەرێک ڕوونیکردووەتەوە و دەڵێت لە نیوەشەودا و لە کاتی خەودا گالەکسییە S9ـیەکەی هەموو وێنەکانی مۆبایلەکەی بۆ ژمارەی ئەندامەکانی خێزانی خۆی ناردووە. دەشڵێت تەنانەت هیچ هۆکارێکیشی ولە ئەپی مۆبایلەکەی نەدیوە.

ئەم کێشیەیە نامەکانیش دەگرێتەوە و یەکێک لە بەکارهێنەران لە سەکۆی سامسۆنگ بۆ مۆبایلەکانی گالەکسی S9 دەڵێت لە دوای نوێکردنەوەیەکی T-Mobile بۆ نامەکان لە مۆبایلەکەیدا، کێشەکە سەری هەڵداوە و نامەکان بە بێ ئاگاداری خۆی و لە خۆوە ڕەوانە دەکرێن.

زۆرێکیشییان کە کڕیاری مۆبایلەکانی سامسۆنگن لە T-Mobile ئەپی نامەی مۆبایلەکانیان نوێکردووەتەوە بە نوێکردنەوەیەکی کۆمپانیای T-Mobile کە ئەم نوێکردنەوەیە تایبەتمەندی بۆ ئەپەکەیان تایبەت بە نامە زیاد دەکات نموونە وەک پەیوەندی ڤیدیۆی و گفتوگۆی بە کۆمەڵ. لە کاتێکدا هەندێک بەکارهێنەر وتیان وێنەکانییان بۆ ئەندامانی خێزانەکەی بە بێ ئاگاداری نێردراوە،کێشەکە لە ئەپەکەدا بەشی پلانەکانیشی گرتووەتەوە.

بەم هۆکارەش وتەبێژی کۆمپانیای سامسۆنگ وتی “ئاگاداری ڕاپۆرتەکانین و دەستەتەکنیکییەکانی ئێمە بە دوای کێشەدا دەگەڕێن.” شایەنی باسە پێگەی تەکنەلۆژی تێک کڕەنش سەردانی کۆمپانیای T-Mobileـیان کردووە و وەڵامدا دەڵێن “کێشەکە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.”

ئەگەر ئەم کێشەیەت توش بووە ئەوا ٢ چارەسەری سەرەتایی هەیە. بڕۆ بەشی ڕێکخستنی ئەپەکان و ئەپی نامەبەری سامسۆنگ هەڵبژێرە و توانای دەستخستنی ئەپەکە بۆ بیرگەی مۆبایلەکەت بکوژێنەوە، کە مانای وایە چیدیکە ناتوانێت وێنەکان و هەر شتێکی تر کە لە مۆبایلەکەت هەڵت گرتووە بنێرێت. وە ئەگەر دەشتەوێت وێنەکان بنێریت بە سادەیی لە بەشی ڕێکخستنی ئەپەکان ڕێگەپێدانەکە هەڵبکە.

ڕێگەی دووەمیش ئەوەیە دەبێت لە بەکارهێنانی ئەپی نامەبەری سامسۆنگ بوەستیت و ئەپێکی دیکە بەکاربێنیت تا ئەو کاتەی کۆمپانیای مۆبایلەکەت چارەسەری کێشەکەت ڕادەگەیەنێت. تووشی ئەم کێشەیە بوویت؟

سەرچاوە :
3 ته‌مموز، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498