ئۆپۆ
7, تەممووز 2018
کۆمپانیای ئۆپۆ بە فەرمی مۆبایلی Oppo A5 ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئۆپۆ بە فەرمی مۆبایلی Oppo A5 ـی ڕاگەیاند کە هاوشێوەی زۆرێک لە مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠١٨ ـن لە ڕووی تایبەتمەندی و دیزاینەوە، مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ هەڵگری ڕوونمایەکی درێژە کە خاوەنی نۆتچە لە بەشی سەرەوەی لەگەڵ دوو کامێرا لە بەشی پشتەوەی سەرەڕای ئەوەش هەڵگری باتریەکە بە توانستێکی گەورە
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی ٦.٢ ئینچ و بە کوالێتی ١٥٢٠×٧٢٠ پێکسڵ و بە دووری ١٩:٩
- ڕام: ٤ گێگابایت
- بیرگە: ٦٤ گێگابایت و دەتواندرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە microSD زیاد بکرێت
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Qualcomm Snapdragon 450 و بە لەرەی ١.٨ گێگاهێرتز
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا سەرەکیەکەیان بە کوالێتی ١٣ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ٢.٢/f و ئەوی دیکەشیان بە کوالێتی ٢ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ٢.٤/f
- کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپێکسڵ
- ئەستوری: ٨.٢ میللی مەتر
- توانستی باتری: ٤٢٣٠ میللی ئەمپێر
سەبارەت بە کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکە ئەوا لە ئێستاوە بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەختە و لە بەرواری ١٣/٧/٢٠١٨ ـەوە بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن بە نرخی ٢٢٥ دۆلار.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.