شاومی
12, تهمموز 2018
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای شاومی Mi Max 3

کۆمپانیای شاومی دڵنیاییدا لە بارەی ئەوەی Mi Max 3 مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیاکەیانە و لەو بارەیەشەوە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا Lei Jun وێنەیەکی پاکەتی مۆبایلەکەی بڵاوکردەوە لە ماڵپەڕی Weibo وێنەکەش هەڵگری بەرواری بە فەرمی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەیە کە ئەویش لە ١٩/٧/٢٠١٨ دەبێت، لە بارەی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئەوا ماڵپەڕی TENAA ـی چینی دیارترین تایبەمەندیەکانی مۆبایلەکەی ئاشکرا کردووە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی ٦.٩٩ ئینچ و بە ڕوونی Full HD و لە جۆری LCD و بە دووری ١٨:٩
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی و بە خێرایی ١.٨ گێگاهێرتز
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا سەرکیەکەیان بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە ڕوونی ٨ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ
- هەستەوەری پەنجەمۆر: جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە
- سیستمی وەگەڕخەر: پێشبینی دەکرێت ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.١ و بە ڕووکاری MIUI ٩.٥ بێت
- توانستی باتری: ٥٤٠٠ میللی ئەمپێر
سەبارەت بە نرخی مۆبایلەکە ئەوا پێشبینی دەکرێت بەردەست ببێت بە نرخێک لە نزیکی ٢٥٠ دۆلار لەگەڵ بەردەستبوونی مۆبایلەکە بە چەند جۆرێکی جیاواز لە بیرگە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.