10
ئەپ و نەرمەکاڵا 15, ته‌مموز 2018 بۆچوون

5 ئەپی ئەندرۆید بۆ ئەم هەفتەیە دابگرە

٥ ئەپ و یاری نوێ بۆ یەک هەفتەیە دابگرە. کرتە لە هەر ناوێک بکە بۆ داگرتن.

Frackter

نرخی ٣,٩٩ دۆلارە

فراکتەر یارییەکی نوێی هزرییە تەنی خەیاڵاوی تێدایە کە پێویستییان بە کاری مێشکە بۆ ڕێکخستنییان. لە ڕاستیدا ئەم یارییە کەمێک هاوشێوەی یاری Mounment Valleyـە بەڵام فراکتەر لە یارییە ترسناکەکانە. کاری هزری جیاواز لە خۆ دەگرێت و؛ گرافیکێکی سادەی هەیە. ڕەنگەکانی ڕەش و سپین و بەمەش یاری لیمبۆ – Limboـمان بیر دەکەوێتەوە. چەندان تایبەتمەندی تر. نرخی ٣,٩٩ دۆلارە بە بێ بوونی ڕێکلام.

[su_youtube url=”https://youtu.be/8N_0IAkhYB8″ width=”500″ height=”300″]

Moment

نرخی ١,٩٩ دۆلارە

ئەپێکی کامێرای نوێیە تایبەتمەندی جیاوازی هەیە. دەتوانیت بە کۆنترؤلی تەواو دەستکاری وێنەکان بکەیت ئەمەش واتا دۆخی Manual. پشتگیری جۆری وێنەکانی ڕاو دەکات و بەمەش دەسەڵاتی زۆرترت بەسەر جۆرە جیاوازەکانی وێنە هەیە. ڕاستەوخۆ بە خێرایی دەتوانیت ئاستی ڕووناکییەکان دەستکاری بکەیت. کەمێک کێشەی هەیە بەڵام سەرەتای بڵاوبوونەوەیەتی. وە هەروەها هەندێک تیابەتمەندی ئەم ئەپە کە لە IOS هەیە لە ئەندرۆید نییە. نرخی ١,٩٩ بە بێ بوونی ڕێکلام.

The Walking Dead: Our World

نرخی خۆڕاییە

هەفتەی پێشوو یاری The Walking Dead: Our World بڵاوکرایەوە. دوایین یارییە کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای AR دەکات واتا هاوشێوەی ژینگەی دەوروبەرمان کەسایەتی ڕاستی خەیاڵی هەن. هاوشێوەی یاری پۆکیمۆن گۆ کە بە نەخشەی یارییەکە دەجوڵییت ئەمەش واتا بە ڕاستی دەچیتە دەرەوە. ئامانجەکان کوشتنی زۆمبییەکان و گەڕانە بە جیهاندا. شتەکان کۆبکەرەوە و هەفتانە ڕووبەڕووی یاریکەرانی تر دەبیتەوە. چەکەکان بەهێزتر بکە. بە خۆڕایی دایبگرە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/poj7UMvM__M” width=”500″ height=”300″]

Carrot Weather

نرخی ساڵانە ٣,٩٩ دۆلار

ئەپێکی نوێیە تایبەتە بە کەشوهەوا. ئەپێکی جیاوازە لە تایبەتمەندی بەڵام بە گشتی گۆڕانکاری کەشوهەوای ڕۆژانەمان پێدەڵێت. هەروەها هەموو کاژێرێک پێشبینییەکانی کەشوهەوا نوێدەکاتەوە. وەشانی نایابی ئەم ئەپە کە بە ٣,٩٩ دۆلارە، تایبەتمەندی گەڕان بە ناو کاتی هەیە، کە ڕێگەت پێدەدات بە درێژایی ٧٠ ساڵی ڕابردوو گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بزانیت. بۆ بەشداریکردن لەم ئەپە پێویستە ساڵانە ٣,٩٩ دۆلار بدەیت.

Nyjah Huston: #SkateLife

نرخی خۆڕاییە

ئەمەش یارییەکی نوێیە. لە یارییەکانی جۆری سپۆرتە و خۆی لە یارییەکانی سکێیت دەبینێتەوە. بەشداری هاوڕێکانت دەکەیت. گرافیکێکی سەردەمییانەی هەیە. کاردەکان کۆبکەرەوە و سکێتەکەت باشتر بکە. بە ناو هەوادا بەرزبەرەوە و پێشانی هاوڕێکانتی بدە! دەکرێت لە باشترین یارییەکانی جۆری سکێت بێت. نرخی خۆڕاییە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/poj7UMvM__M” width=”500″ height=”300″]
بۆچونی تۆ