10
ئای ئۆ ئێس 15, ته‌مموز 2018

کۆمپانیای Mozilla تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی وێبگەڕی Firefox Focus زیاد دەکات

وێبگەڕی Firefox Focus کە کۆمپانیای Mozilla خاوەنیەتی و بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ پاراستنی کەسێتی بەکارهێنەرانی لە وێبگەڕەکەیدا، لە ئێستادا تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی iOS زیاد کردووە ئەویش پاراستنی وێبگەڕەکەیە بە هەریەک لە هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار و پەنجەمۆر. لە ڕێگای ئەم تایبەتمەندیە نوێیەوە بەکارهێنەر زیاتر پارێزراو دەبێت بەشێوەیەک ئەگەر بەکارهێنەر لە ئەپی Firefox Focusـەوە بڕواتە ئەپێکی تر ئەوا ڕاستەوخۆ ئەپەکە داوا لە بەکارهێنەر دەکات کە هەستەوەری پەنجەمۆر یان ناسەرەوەی ڕووخسار تاقیبکاتەوە بەم شێوەیە لە کاتی پێدانی مۆبایلەکەت بۆ هەر بەکارهێنەرێکی دیکە لیستی تۆماری گەڕانەکانت لە وێبگەڕەکەدا پارێزراو دەبێت و لە لایەن بەکارهێنەرانی دیکەوە نابینرێت. هەروەها دەتوانیت ئەم تایبەتمەندیە لە ڕێکخستنەکانی وێبگەڕەکەتدا بدۆزیتەوە لە ژێر ناونیشانی “Use your Touch/Face ID to unlock app” جێگای ئاماژەشە کە ئەم تایبەتمەندیە لە ئێستادا تەنها بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی iOS و بۆ سیستمی ئەندرۆید بەردەست نەبووە بەڵام پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هەمان تایبەتمەندی لە لایەن کۆمپانیای Mozillaـەوە بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆیدبەردەست بکرێت.

بەستەری داگرتنی وێبگەڕی Firefox Focus بۆ iOS داگرتن

بۆچونی تۆ