ئەندرۆید
27, ئهیلول 2012
گووگڵ پلەی بە بۆنەی گەیشتنە ٢٥ ملیار ڕێژەی داونلۆد ئاهەنگ دەگێڕێت.

بەڵێ تا ئێستاش خەڵکی ئارەزووی ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایل دەکەن. دوێنێ ٤ شەممە گووگڵ ڕایگەیاند کۆگاکەی کە ناوی گووگڵ پلەیە خزمەتی داونلۆدەکەی گەیشتۆتە زیاتر لە ٢٥ ملیار داونلۆد کە بە ڕاستی ڕێژەیەکی سەرسوڕهێنەرە بۆ کۆگایەک کە چوار ساڵ تەمەنییەتی. بۆ ئاهەنگگێران بەم بۆنەیەوە گۆگڵ نرخی زۆربەی ئەپڵیکەیشنەکانی لە گووگڵ پلەی دابەزاندە سەر ٢٥ سەنت بە لەخۆگرتنی گەیم و ئەپڵیکەیشنی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی (Gameloft, Electronic Arts, Rovio, Runtastic , Full Fat). لەگەڵ ئەم ئۆفەرەش کۆگای گووگڵ پلەی ئۆفەری تری لەم شێوەیەی بۆ ٢٥ فیلم کە پێویستە خاوەنیان بیت و ٢٥ پەرتوکی قەدەغەکراو و ٢٥ ئەلبووم کە جیهانیان گۆڕیوە و ٢٥ پڕفرۆشترن گۆڤارەکانیش هەیە، ئەمانە هەموویان بە نرخی تایبەت.
سەرچاوە BGR
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!