10
چۆنییەتی 16, ته‌مموز 2018

چۆنیەتی داگرتنی ڤیدیۆکانی IGTV لە ئینستەگرام

بێگومان ماوەیەک لەمەوبەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستەگرام بەشێکی گرنگی بۆ تۆڕەکەی زیادکرد بەناوی IGTV. ئەم بەشە سەکۆیەکی تایبەت بە ڤیدیۆیە و تەنها ڤیدیۆیی ستونی تێدا بڵاودەکرێتەوە و ئامانج لێی زیاتر بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکانە. لە ئێستادا هەر کەسێک خاوەنی هەژماری ئینستەگرام بێت ئەوا دەتوانێت کەناڵێک لە IGTV بۆخۆی دروست بکات و ڤیدیۆیی تێدا بڵاوبکاتەوە. بەم بۆنەیەوە، ئێمە لەم بابەتە چۆنییەتی دابەزانی ڤیدیۆکانی ئەم سەکۆیە بۆ ئێوە ڕوون دەکەینەوە.

بێگومان بۆ ئەوەی بتوانیت ڤیدیۆیەک لە ڤیدیۆکانی سەر سەکۆی IGTV دابگریت، تۆ پێویستە سەرەتا بەستەر واتە لینکی ئەم ڤیدیۆیە وەربگریت بەم شێوەیەی کە لە وێنەکەی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە:

دوای ئەوەی بەستەرەکەت لەبەرگرتەوە، ئێستا بفەرموو ئەم ماڵپەڕە بکەرەوە IGTV Downloader بۆ داگرتنی ئەم ڤیدیۆیەی کە پێشتر بەستەرەکەیت لەبەرگرتووەتەوە. کە ماڵپەڕەکەت کردەوە، لەم بۆشایەیی کە لە وێنەکە دیارە بەستەرەکە بلکێنە واتە پەیستی بکە و پەنجە بە دوگمەی Search دابگرە و پاشان پەنجە بنێ بە دوگمەی Download بۆ داگرتنی ڤیدیۆکە کە بە فۆرماتی MP4 دادگیرێت.

بۆچونی تۆ