هەواڵ

خزمەتگوازری Fast.com ی نێتفلیکس چەند تایبەتمەندییەکی ناوازەی بۆ زیادکرا

وەک ئاشکرایە خزمەتگوزاری فاست دۆت کۆم لەلایەن نێتفلیکسەوە خاوەندارێتی دەکرێت و لە ماوەی ڕابردوودا ئەم خزمەتگوازرییە باری تاقی کردنەوەی هەبوو بۆ خێرایی داگرتنی فایلەکان و لە ئێستادا ماڵپەرەکە بەشی تاقیکردنەوەی بارکردنی زیادکردووە لە خوارەوەی تاقیکردنەوەی داگرتنەکان و کرتە لە “Show More” دەکەیت و خێرایی بارکردنی فایلەکان پیشان دەدات لەگەڵ ئەو هێڵەی بەکاری دێنیت و ناونیشان و ئایپی کۆمپیوتەرەکەت.
نێتفلیکس ئاماژە بەوە دەکات بەکارهێنەران بە پەرۆش بوون بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە پێگەکەیانەوە لە بارەی خێرایی هێڵەکانیانەوە.

لە ماوەی دوو ساڵی پێشوودا گوگڵ خزمەتگوزاریی speed testـی هەبوو سەرەڕای باشی خزمەتگوازرییەکەی بەڵام بەکارهێنەران کێشەی ئەوەیان هەبوو ماڵپەرەکە هێڵی دیاریکراوی تاقی نەدەکردەوە هەروەها خاو بوو لە تاقی کردنەوەی خێراییەکاندا بەهۆی زۆری ڕیکلامەوە، تا ڕادەیەکی زۆر ئەم خزمەتگوزارییە نێتفلیکس کێشەکانی چارەسەرکردووە و یەکێکە لە باشترین ماڵپەرەکان بۆ تاقیکردنەوە خێرایی هێڵەکان.

لەم بەستەرەوە دەتوانن تاقیکردنەوە خێرایی هێڵەکەتان بکەن.

18 ته‌مموز، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246