هەواڵ
18, تەممووز 2018
نۆکیا بە فەرمی مۆبایلی نۆکیا X5 ـی ڕاگەیاند

پاش ئەوەی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە دوا کەوت بە هۆی خراپی کەش و هەوا لە ئەمڕۆدا و بە فەرمی کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلی X5 ـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە لە ڕووی دیزاینەوە بە تەواوی هاوشێوەی مۆبایلی X6 ـە و جیاوازیەکی گەورەی تێدا نابینرێت بە هۆی بوونی هەمان قەبارەی ڕوونما لەگەڵ بوونی نۆتچ.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی ٥.٨٦ ئینچ و بە دووری ١٩:٩ و بە ڕوونی HD+
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە کوالێتی ١٣ و ٥ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: بە کوالێتی ٨ مێگاپێکسڵ
- پڕۆسێسەر: میدیاتێک هیلیۆ P60
- ڕام: ٣ یان ٤ گێگابایت
- بیرگە: ٣٢ یان ٦٤ گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە microSD
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.١ هەروەها بڕیارە پشتگیری لە وەشانی ئەندرۆید پی بکات ٩.٠ لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا
- ڕەنگ: ڕەش و شین و سپی

سەبارەت بە نرخی مۆبایلەکە ئەوا لە ڕۆژی داهاتووەوە بەردەست دەبێت بەم نرخانەی خوارەوە:-
- ١٥٠ دۆلار بۆ جۆری ڕام ٣ گێگابایت و بیرگە ٣٢ گێگابایت
- ٢١٠ دۆلار بۆ جۆری ڕام ٤ گێگابایت و بیرگە ٦٤ گێگابایت
هەروەها لە دواتردا بەردەست دەبێت لە چەند دەوڵەتێکی دیکە بە ناوی نۆکیا ٥.١ پڵەس.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.