ئای ئۆ ئێس 19, ته‌مموز 2018

ئەپی VLC بە پشتگیری لە کڕۆمکاست و زنجیرەیەک لە چاکسازی نوێکرایەوە

گەشەپێدەران لە VideoLAN لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە وەکو تاقیکاری پشتگیری کڕۆمکاستیان بۆ ئەپی VLC زیادکرد، بەڵام شەش مانگی خایاند تا توانیان دوا وەشان بۆ پشتگیری لە کڕۆمکاست ئامادە بکەن بۆ هەر یەک لە ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد.

دوایین وەشانی VLC پشتگیری بۆ کڕۆمکاست بۆ ئامێرەکانی iOS زیادکردووە، وە هەروەها چەند چاکسازییەکیش. جێگەی باسە، وەشانی نوێکە جۆرایەتی لێدانی دەنگیشی باشترکراوە و هەروەها توانای لێدانی ڤیدیۆیی 360 پلەییش. ئەمانەی خوارەوەش ئەو کێشانەن کە چارەسەرکراون:

  • چارەسەرکردنی کێشەیەکی بچووک کە هەندێک جار پەڕگە و فایلەکانی سەر مۆبایل دەرنەدەکەوتن.
  • چارەسەرکردنی کێشەی وەستانی داگرتنی هەندێک جۆر پەڕگە لەڕێگەی http
  • چارەسەرکردنی کێشەی ونبوونی پەڕگە و فایلە داگیراوەکان.
  • چارەسەری کێشەی گووگڵ درایڤ کە هەندێک کات هەندێک لە بەکارهێنەران توانای چوونە ژووریان نەبووە.

شایەنی ئاماژەپێکردنە، VideoLAN ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم وەشانە جێگیرتر و چوست و چالاکتر کراوە بە تایبەت لەکاتی ئیشپێکردنی H.264/H.265. بەم بۆنەیەوە، ئەگەر تۆ بەکارهێنەری VLC، دەتوانیت لەڕێگەی ئەپستۆر دوایین وەشان دابگریت.

لەم بەستەرەوە ئەپی VLC دابگرە.

سەرچاوە :
تاگەکان VLC
بۆچونی تۆ