هەواڵ
19, تهمموز 2018
کۆمپانیای هواوەی توانیویەتی ١٠٠ ملیۆن ئامێر بفرۆشێت لە ساڵی ٢٠١٨ ـدا

لە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی نۆڤا ٣ بەڕێوبەری بەرهەمەکانی کۆمپانیای هواوەی Richard Yu دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی کە توانیویانە ١٠٠ ملیۆن ئامێر بفرۆشن، ئەمەش سەرکەوتوو بوونی کۆمپانیاکە دەردەخات لە بەرزبوونەوەی فرۆشی مۆبایلەکانی لە ئەم ساڵدا و ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٥ ـدا ١٠٠ ملیۆن یەکە فرۆشراوە لە بەرواری ٢٢/١٢ و بە هەمان شێوە لە ساڵی ٢٠١٦ لە بەرواری ١٤/١٠ هەروەها لە ساڵی ڕابردوودا و لە ڕۆژی ١٢/٩ ـدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ١٠٠ ملیۆن ئامێریان فرۆشتووە بەڵام ئێمە لە ئێستادا لە مانگی حەوتەمداین هەربۆیە ماوەیەکی زۆر لە بەردەم کۆمپانیای هواوەیدایە تاوەکو بتوانێت ژمارەی پێوانەیی لە فرۆشی مۆبایلەکانیدا بشکێنێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠١٨.

هەروەها Richard Yu هیوای ئەوە دەخوازێت کە فرۆشی کۆمپانیاکەیان بگاتە ٢٠٠ ملیۆن یەکە بە هاتنی ٣١/١٢ و لەم بارەیەشەوە لە ئێستادا هەریەک لە مۆبایلەکانی پی ٢٠ و پی ٢٠ پڕۆ ئاستێکی بەرزیان تۆمار کردووە کە دەگاتە ٦ ملیۆن یەکە لە ماوەیکی کەمدا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.