ئای ئۆ ئێس
19, تەممووز 2018
لەمەودوا ئینستەگرام ڕێگەت پێدەدات دۆخی سەرهێڵ بوونی هاوڕێیانت بزانیت

ئەپی ئینستەگرام نوێکرایەوە و لەگەڵ ئەم نوێکردنەوەیەدا دۆخی بەردەستبوون و نەبوونی هاوڕێیان لەسەرهێڵ پێشان دەدات.
کاتێک هاوڕێیانت لەسەر ئینستەگرام چالاکن، ئەوا تۆ خاڵێکی سەوز لە تەنیشت وێنەی پڕۆفایلەکەیان دەبینیت لە چەند شوێنێکی ناو ئەپەکە، بۆ نمونە لە بەشی پەیامەکان واتە Direct و لیستی هاوڕێیانت کاتێک دەتەوێت بابەتێک هاوبەشی پێ بکەیت. تەنها دەتوانیت دۆخی سەرهێڵی ئەو هاوڕێیانە بزانیت کە شوێنت کەوتوون واتە Followـیان کردوویت یان ئەو خەڵکانەی کە لە Direct گفتوگۆت لەگەڵ ئەنجام داون.
جێگەی ئاماژەیە، دەتوانیت ئەم دۆخە ناچالاک بکەیت و نەهێڵیت هاوڕێیانت بزانن تۆ لەسەرهێڵیت یان نا، ئەمەش لەڕێگەی چوونە Settings لە بەشی Activity Status کاتێک Show Activity Status ناچالاک دەکەیت ئەوا چیتر دۆخی سەرهێڵی تۆ پێشان نادات.

دەتوانیت لەم بەستەرەوە ئینستەگرام لە ئەپستۆر بۆ ئای ئۆ ئێس و لەم بەستەرەوە بۆ ئەندرۆید دابگریت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!