10
ئای ئۆ ئێس 20, ته‌مموز 2018

ئێستا ئەپی (Rebari 12) بۆ قوتابییانی پۆلی ١٢ بۆ سیستەمى iOS بەردەستە

لەبەر گرنگی و هەستیارى پۆلى ١٢ى ئامادەیی کە قۆناغێکى چارەنوسسازە بۆ قوتابیان، هەستاوین بە گەشەپێدانى ئەپێک بۆ فێرخوازانمان بە شێوازێکی نوێی سەردمیانە تا بتوانن لە ڕێگەى ئامێرە زیرەکەکانى بەردەستیان ڕاهێنان لە پرسیارەکان ئەنجام بدەن. وە ئاستى خوێندنیان و ئامادەیی خۆیان هەڵبسەنگێنن بۆ تاقیکردنەوەکانى کۆتایی (وزاری). ڕوون و ئاشکرایە پرسیارەکانی وزاری هەر ساڵێک بەشى هەرەزۆرى لە پرسیاری تاقیکردنەوەکانی ساڵانى پێشوتر هاتوەتەوە. بۆیە ئێمە وەکو ستافى کۆمپانیا پرسیارەکانى وزاری چەند ساڵی ڕابردوومان تۆمارکردەوە. واتە هەموو ئەو پرسیارانەى کە لەو ئەپەد اهەیە و فێرخواز تاقیکردنەوەى لێ ئەنجامدەدات پرسیاری تاقیکردنەوەى وزارین. ئەمانەى خوارە تایبەتمەندییەسەرەکیەکانى ئەپى رێبەرى ١٢ـەن:

  • پرسیارەکان بۆ هەردوو بەشى زانستى و وێژەیی بەردەستە.
  •  فێرخواز دەتوانێت ڕاهێنان ئەنجام بدات بۆ هەر وانەێک کە هەڵیدەبژێرێت.
  •  فێرخواز دەتوانێت تاقیکردنەوە ئەنجام بدات لەسەر شێوازى پرسیارەکانى وزارى بۆ هەر ساڵێک و خولێکى تاقیکردنەوە بە پێی هەلبژاردنى خۆی.
  •  لە بەشى ئەنجامى تاقیکردنەوەکان ،فێرخواز نمرە و ئەنجامى گشت تاقى کردنەوەکانى دەزانێت ڕاستەخۆ دواى ئەنجامدانى هەر تاقیکردنەوەێک و یان هەر کاتێک بیەوێت سەیرى ئەنجامەکانى دەکات.
  •  فێرخواز دەتوانێت پێداچونەوە و سەیرى وڵامى راست و وڵامە هەڵەکانی خۆى بکات لە دواى ئەنجامدانى هەر تاقێکردنەوەیەک.
  • ئەم ئەپە تەنها لە کاتی دامەزراندنى پێوستى بە هێڵى ئینتەرنێتە ئەمەش بۆ داگرتنی گشت پرسیارەکانى وزارى لە ماڵپەڕی Rebari12.com. دواى داگرتنى زانیارەکان بۆ کارکردنى ئەپەکە پێوستى بە هێڵى ئینتەرنێت نیە.
  • لە وەشانى ئێستادا پرسیارەکانى ٤ وانەى تێدایە، لە داهاتوێکى نزیکدا لە وەشانەکانى داهاتووى ئەپەکە گشت وانەکان و لەگەڵ پرسیارەکانى ساڵانى داهاتوو بەردەست دەکرێت.
  • ئەم ئەپە بە خۆراییە.

داگرتن بۆ سیستەمی iOS

بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆیدیش لەم بەستەری خوارەوە دەتوانن ئەپەکە وەربگرن:

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید

بۆچونی تۆ