ئەندرۆید
25, تهمموز 2018
ئەندرۆید ئۆریۆ بەڕێژەیەکی کەم ڕەوانەی مۆبایلەکان کراوە

ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەی بە دوای هەواڵەکانی وەشانی ئەندرۆید دەگەرێیت ئەوا گوگڵ مانگانە ئاماری خۆی بڵاودەکاتەوە بۆ ڕێژەی ئەو مۆبایلانەی کار بە وەشانەکانی دەکەن، ئەم ڕێژانەش بەپێی سەردانی ئەو مۆبایلانەی ئەندرۆیدە کە گوگڵ پلەییان لەسەر دامەزراوە یاخوود سەردانی گوگڵ پلەی دەکەن.
بەپێی ئامارەکانی مانگی پێشوو دەرکەوتووە ئەندرۆید ئۆریۆ پاش ١٠ مانگ لە ڕاگەیاندنی بە ڕێژەیەکی کەم گەشتبوو بە مۆبایلەکانی کارکردوو بە ئەندرۆید کە تەنها لە سەدا ١٢.١ ـە دەکات.
بەپێی ئامارەکان ڕێژەی لە سەدا ٣٠.٨ ـی مۆبایلەکان کار بە سیستەمی ئەندرۆید نۆگەت دەکەن پاشان سیستەمی لۆلیپۆپ بە دوایدا دێت بە ڕێژەی لە سەدا ٢٠.٤.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.