گەرمترین 27, ته‌مموز 2018

وەرزی پێنجەمی Fortnite و جێگاکانی کێکی تایبەت بە ساڵیادی یارییەکە!

لەگەڵ وەشاندنی وەشانی ٥.١ Epic games دەستی کرد بە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ساڵیادی یاری Fortnite، وەک بەشێک لەم ئاهەنگەش کۆمەڵێک کێکی ڕۆژی لەدایکبوونی لە نەخشەکەدا داناوە تاوەکوو بیاندۆزیتەوە و دیاری تایبەت بەدەست بهێنیت، لێرەوە شوێنی کێکەکان بزانە:

٣ شت هەیە ئەنجامی بدەیت تاوەکوو خەڵاتە تایبەتەکە بەدەست بهێنیت:

-کردنی ١٤ یاری

-گەیاندنی ١٠٠٠ خاڵ زیان بە دوژمنەکان

-سەماکردن لە نزیک ١٠ کێکی جیاواز

پێویستە تاوەکوو ڕۆژی ٦ی مانگی داهاتوو ئەو ٣ شتە ئەنجام بدەیت.

 

جێگای کێکەکان

Paradise Palms لە باکووری شارۆچکەکە.
Retail Row لە ناوەڕاست.
Risky Reels لە باشووری ڕوونمای سەر گردەکە.
Lazy Links لە باشووری شارۆچکەکە نزیک ڕێگاکە.
Pleasant Park لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەکە لەسەر گردێکی بچووک.
Loot Lake لە باشووری دەریاچەکەی ڕۆژئاوای تاڤگەکە.
Lonely Lodge نزیک خۆرئاوای شارۆچکەکە لەسەر گردێکی بچوک.
Greasy Grove لە ناوەڕاست بۆ باکووری شارۆچکەکە.
Flush Factory لە بەشی هاتنە ناوەوەی باکووری شارۆچکەکە.
Fatal Fields لە ناوەڕاستی کێڵگەکە.

دوای ئەوەی کێکەکانت دۆزییەوە پێویستە لە نزیکیان سەما بکەیت و بۆ ئەوەی لەو کاتەدا بە ئاسانی نەکوژرێیت باشتر وایە کاتێک بچیت کە زریانەکە ناوچەکەی گرتووەتەوە و چۆڵە، پێویستیشە دوای ئەوە یارییەکە بە بردنەوە یان دۆڕاندن تەواو بکەیت نەوەک چوونە دەرەوە ئەگەر نا کارەکەت هەژمار ناکرێت.

لە بەرامبەر هەموو ئەمانەشدا جانتایەک لەسەر شێوەی کێک وەردەگریت کە پێدەچێت جارێکی تر هەرگیز نەتوانیت بەدەستی بهێنیت!

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ