ئەندرۆید 28, ته‌مموز 2018

بەراوردێک لە نێوان مۆبایلەکانی Nokia 5 و Nokia 3.1

یەکێک لە مۆبایلە مام ناوەندەکانی ساڵی پاری نۆکیا بریتییە لە Nokia 5، هەروەها Nokia 3.1 نوێترین مۆبایلی ئاست نزمی کۆمپانیاکەیە، ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە لە ئێستادا هەردووکیان زۆر هەرزانن و نرخیان لە یەکترەوە نزیکە و نزیکی تەنها ١١٥ دۆلارە بەڵام ئایا کامیان باشترە و شایەنی کڕینە؟

باڵادەستییەکانی Nokia 5:

  • پڕۆسێسەری بەهێزتر: هەریەک لە CPU و GPUی تایبەت بە  Snapdragon 430 کە لە نۆکیا ٥دا هەن بەهێزترن لە هی Mediatek MT6750ی نۆکیا ٣.١
  • لاشەی ئەلەمنیۆم کە باشترە لە لاشەی پلاستیکی نۆکیا ٣.١
  • تەمەنی پاتری باشتر: هەرچەندە جیاوازی توانستی پاتری مۆبایلەکان تەنها ١٠میللی ئەمپێر/کاتژمێرە بەڵام بەپێی ماڵپەڕی GSMArena تەمەنی پاتری نۆکیا ٥ زۆر باشترە بە تایبەت بەهۆی ئەوەی پرۆسێسەرەکەی وزە کەمتر بەکاردەبات
  • تەنکترە: ٨.٧مم بەرامبەر تەنها ٨مم
  • هەبوونی هەستەوەری پەنجەمۆر

 

باڵادەستییەکانی Nokia 3.1:

  • ڕوونمایەکی هاوچەرخی ١٨:٩ و لێواری بچوکتر لە بەرامبەر ڕوونمایەکی ١٦:٩ و لێواری گەورەتر
  • ڕوونی ڕوونمای کەمێک بەرزتر: ٧٢٠x١٤٤٠ پیکسڵ بەرامبەر ٧٢٠x١٢٨٠ پیکسڵ
  • کێشی کەمتر: ١٣٨گرام بەرامبەر ١٦٠گرام

 

مۆبایلەکان لە ڕووی کامێراوە جیاوازییەکی بەرچاویان نییە و هەردووکیان خاوەن ١٦گب بیرگەی ناوەکی و ٢گب ڕامن، نۆکیا ٣.١ بە وەشانی ئۆریۆ کار دەکات و نۆکیا ٥ کە سەرەتا بە وەشانی نوگەت کاری دەکرد لە ئێستادا وەشانی ئۆریۆ بەردەستە بۆی، بڕیار وایە هەموو مۆبایلەکانی نۆکیا وەشانی ئەندرۆید Pیان پێبگات بە نۆکیا ٣ی ساڵی پاریشەوە و بەو پێیەشبێت دەبێت نۆکیا ٣.١ ئاسایی وەشانی دوای ئەویشی پێبگات بەڵام نۆکیا ٥ کە سەرەتا بە نوگەت کاری دەکرد زەحمەتە وەشانی دوای ئەندرۆید Pی پێبگات، بۆیە پێدەچێت لە کۆتاییدا نۆکیا ٣.١ وەشانێک نوێتری لە نۆکیا ٥ پێبگات.

 

بۆچوونتان چییە و کامیان بە باشتر و شایەنتر بۆ کڕین دەزانن؟ پێدەچێت زۆرینەتان وەک من بڵێن نۆکیا ٥.

بۆچونی تۆ