گەرمترین

هواوەی پێش ئەپڵ کەوتەوە و لە پلەی دووەمی دروستکەری مۆبایلە زیرەکەکانە

لە کۆتاییدا هواوەی گەیشت بە یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی و بەپێی ڕاپۆرتێکی IDC لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بە ڕەوانەکردنی ٥٤.٢ ملیۆن مۆبایل و گەشەیەکی ئێجگار زۆر بە ڕێژەی ٤٠.٩٪ بە بەراورد بە هەمان چارەکی پار پێش ئەپڵ کەوتووە و بووەتە دووەم فرۆشیاری مۆبایلە زیرەکەکان لە جیهان!

هاوکات ئەپڵ تەنها ٠.٧٪ گەشەی کردووە و پاشەکشەی کردووە بۆ پلەی سێیەم بە ڕەوانەکردنی ٤١.٣ ملیۆن ئایفۆن، سامسۆنگی زەبەلاحیش سەرەڕای نزمبوونەوە بە ڕێژەی ١٠.٤٪ هێشتا ٧١.٥ ملیۆن مۆبایلی ڕەوانە کردووە و لە لوتکەدایە.

شاومی بە ڕێژەیەکی ئێجگار بەرز گەشەی کردووە و هاتووەتە پلەی چوارەم، ئۆپپۆش سەرەڕای گەشەیەکی کەم پاشەکشەی کردووە بۆ پلەی پێنجەم.

بە وتەی IDC هواوەی توانیویەتی بە پەل هاویشتن بۆ وڵاتانی نوێ بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و بە سەرکەوتنی زنجیرەی P20 و مۆبایلەکانی لقی Honor ئەم سەرکەوتنە گەورەیە تۆمار بکات، هاوکات سامسۆنگ بەهۆی فرۆشی نزمی زنجیرەی S9 کە جیاوازی زۆر گەورەی نییە لەگەڵ زنجیرەی S8 پاشەکشەی کردووە و چاوی لەسەر Galaxy Note 9یە بۆ دووبارە هەستانەوە.

سەرچاوە :

1 ئاب، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
257