هەواڵ
2, ئاب 2018
فەڕەنسا بەکارهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان لە قوتابخانە قەدەغەدەکات
بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ، حکوومەتی فەڕەنسا بەکارهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان لەقوتابخانەکان قەدەغەکرد. ئەم یاسایەی حکوومەتی فەڕەنسا بۆ قوتابیانی خوار ١٥ ساڵانە.
ڕۆژی ٣٠ی تەممووز، ناوەندی دادوەری لە حکوومەتی فەڕەنسا بڕیارەکەیاندا کە دەبێت قوتابییەکان مۆبایلەکانیان لەماڵەوە جێبهێڵن یاخوود لەقوتابخانە بیکووژێننەوە. یاساکە تەنیا مۆبایلە هۆشمەندەکان ناگرێتەوە بەڵکوو تاتەبژمێر (تابلێت) و کۆمپیوتەری لاپتۆپیش دەگریتەوە یان هەرئامێرێک کە پەیوەندیبگرێت بەتۆڕی ئینتەرنێت. لەگەڵ ئەوەشدا خوێندنگا ئامادەییەکانی فەڕەنسا سەربەستن لەوەی کار بەو یاسایە بکەن یان نا. یاساکە دەقی ئەوەشی تێدایە کە جێبەجێنەکرێت لەو خوێندنگایانەی کە تایبەتن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان یاخوود تەکنەلۆژیا بۆ مەبەستی فێرکردن بەکاردەهێنن.
ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا، لەڕێگای توویتەرەکەیەوە دەرچوونی یاساکەی ڕاگەیاند.
محمد سەردار
دەرچووی بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. هەوڵدەدەم لەڕێگای KITNەوە زانیاری درووست بەخوێنەران بدەم