هەواڵ 2, ئاب 2018

هەواڵە دزەپێکراوەکان تایبەتمەندی مۆبایلی Huawei Mate 20 ئاشکرا دەکات

ماڵپەڕی XDA-Developers هەستاوە بە ئاشکراکردنی هەندێک تایبەتمەندی مۆبایلی Mate 20 ئەویش لە ڕێگای چەند ئەپێکی جێگیری تایبەت بە مۆبایلەکە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە مۆبایلی Mate 20 هەڵگری پڕۆسێسەری Kirin 980 لە HiSilicon دەبێت کە بەرهەمهێنراوە لە ڕێگەی تەکنیکی nm7، لەو بارەیەشەوە دەوترێت کە خێراییەکی بەرزی هەیە کە ٢.٨ گێگاهێرتز تێدەپەڕێنێت و توانای مۆبایلیش بە ڕێژەی لە سەدا ٢٠% بەرز دەکاتەوە، سەبارەت بە توانستی باتری مۆبایلەکە ئەوا خاوەن ٤٢٠٠ میللی ئەمپێر دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی ٦.٣ ئینچ لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی ٦ گێگابایت و بیرگەیەک بە قەبارەی ١٢٨ گێگابایت، لە کۆتایشدا پێشبینی دەکرێت کە مۆبایلەکە هەڵگری سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پی ٩.٠ بێت بە ڕووکاری EMUI 9.0.

تاگەکان Huawei Mate 20
بۆچونی تۆ