ئەندرۆید 2, ئاب 2018

بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکان یاری فۆرتنایت بۆ ئەندرۆید لە ڕێگای کۆگای گووگڵ پلەیەوە نابێت!

وا دیارە کۆمپانیای Epic Gamesـی گەشەپێدەری یاری فۆرتنایت بیر لەوە دەکاتەوە کە لە دەرەوەی کۆگای گووگڵ پلەیەوە یاریەکە دابگیردرێت بۆ مۆبایلەکانی سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، بە پێی هەواڵەکەی گروپی XDA-Developers کۆدێک دۆزراوەتەوە لە ماڵپەڕی فۆرتنایتدا کە ئاماژە بە ناچالاککردنی دەسەڵاتی جێگیرکردنی هەر ئەپێک دەدات لە دەرەوەی کۆگای گووگڵ پلەی بە هەمان شێوەش بۆ داگرتنی یاری فۆرتنایت لەسەر مۆبایلەکانی ئەندرۆید، لەم بارەیەشەوە دەوترێت هۆکاری ئەم کارەی کۆمپانیا بۆ دەستکەوتی گووگڵ دەگەڕێتەوە کە دەگاتە ڕێژەی لە سەدا ٣٠% بۆ ئەپەکانی لە کۆگاکەیدا و بە چاولێکردنیش بۆ یاریەکە دەبینین کە ناوبانگێکی زۆری هەیە هەر بۆیەش کۆمپانیای گەشەپێدەر دەیەوێت ڕێژەی دەستکەوتەکانی زیاد بکات هەر بەم هۆیەشەوەیە کە یاریەکە بۆ کۆمپیوتەر بەردەست نییە لەسەر هیچ یەکێک لە کۆگاکانی وەک ستیم بان ئۆریجین بەڵام ئەمەش لە ناوبانگ و سەرکەوتنەکانی یاریەکەی کەم نەکردووەتەوە.

تاگەکان Epic Games Fortnite
بۆچونی تۆ