ئەندرۆید
2, ئاب 2018
پێشبینی دەکرێت Android P لە 20ی ئەم مانگە ڕابگەیەنرێت

هەفتەی پێشوو کۆمپانیای گووگڵ وەشانی ئەزموونیی پێنجەم و کۆتایی Android P بڵاوکردەوە، بۆیە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی وەشانی کۆتایی و فەرمیی Android P دەکەن.
لەگەڵ ئەوەی گووگڵ هیچ وادەیەکی فەرمی ئاشکرا نەکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی وەشانی فەرمیی Android P، بەڵام بەگوێرەی تویتێکی هەژماری Evan Blass ی بەناوبانگ لەبواری پێشبینی و هەواڵی دزەپێکراو، وەشانی فەرمیی ڕۆژی 20ی ئەم مانگە بڵاودەکرێتەوە.
ئەمەش بەکاتێکی چاوەڕوانکراو دادەنرێت چونکە گووگڵ پێشتر ڕایگەیاندبوو کەنیازی وایە ئەندرۆید 9 لەچارەگی سێیەمی ئەمساڵ بڵاوبکاتەوە، هەروەک چۆن وەشانی کۆتایی ئەندرۆید 8 (ئۆریۆ)ی لە 21\8\2017 بڵاوکردەوە.
تا ئێستا نازانرێت ئەندرۆید 9 بەچ ناوێک دەناسرێت، بەڵام کۆمپانیای هواوەی لەناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لەهەواڵێکی دزەپێکراودا ئاماژەی بەوەکرد کەوا ئەندرۆید 9 بە (Pistachio) دەناسرێت واتا (فستەق).
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.