ئەندرۆید
4, ئاب 2018
شێوازە نوێکەی کڕینی نێوخۆیی ئەپەکان لە گووگڵ پلەی بەردەست کرا

بەپێی ماڵپەڕی 9to5Google، گووگڵ دەستی کردووە بە بەردەستکردنی شێوە نوێکەی کڕینی نێوخۆیی ئەپەکان In-App Purchases لەناو گووگڵ پلەی.
شایەنی باسە لە پێشتر کاتێک لەناو ئەپێکدا شتێکت کڕیابایە پەنجەرەیەک لە ناوەڕاستی ڕوونمای مۆبایلەکە دەردەکەوت و داوای ڕێگەیەکی پارەدان و وشەی نهێنی و ناوی بەکارهێنەری دەکرد و پاشان پڕۆسەی کڕینەکەت جێبەجێ دەکرد. بەڵام شێوە نوێکەی کڕینی نێوخۆیی جیاوازە و لە خوارەوەی ڕوونما هاوشێوەی iOS دەردەکەوێت، وە وێنۆچکەیەکی پەنجەمۆر و لەگەڵ نرخی ئەو شتەی دەیکڕیت و هەندێک زانیاری تریش پەیوەست بە هەژمارەکەت. وە هەروەها لە بەشی سەرەوەی پەنجەرەکە ناوی Google Play بە گەورەیی دەبینرێت.
سەبارەت بە بەردەست بوونی ئەم دیزایینە نوێیە، لە ئێستادا چەند بەکارهێنەرێکی کەم پێیان گەیشتووە و وردە وردە بە بەکارهێنەرانی تریش دەگات. کەواتە ئەگەر پرسیارت ئەوەیە کەی پێت دەگات، ئەوا تەنها ئارام بگرە و بە گوێرەی تێپەڕبوونی کات بە تۆ و گشت لایەک دەگات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!