10
ئای ئۆ ئێس 5, ئاب 2018

یاری Call of Duty بۆ مۆبایلەکان بەڕێوەیە

لەم دواییانەدا کۆمپانیای “ئاکتڤژن”ـی گەشەپێدەری یارییەکانی Call of Duty لەگەڵ کۆمپانیای “تێنسێنت”ـی گەشەپێدەری یاری مۆبایل ڕێککەوتووە بۆ گەشەپێدانی یاریەک لە لایەن تێنسێنتەوە لە ژێر داوای ئاکتڤژن و لەم ڕێککەوتنەشدا تێنسێنت یاری Call of Duty بۆ مۆبایلەکان گەشەپێدەدات و بڵاودەکاتەوە.

ئەم یارییەنوێیەی مۆبایل لەسەر هەمان یاری ڕاستەقینەی Call of Dutyـەوە گەشەپێدەدرێت و ڕۆڵگێڕەکۆنەکانی یارییەکەی تێدا دەبێت، لەگەڵ نەخشە و جۆری یارییەکان و چەکەکان. وە لە داهاتووشدا بەردەست دەبێت.

کۆمپانیای تێنسێنت لە گەشەپێدانی یارییەکان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە بە تایبەتی لەم دواییە و لە کاتی بڵاوکردنەوەی یاری Pubg Mobile، کە ملیۆنان داگرتنی لە ماوەیەکی کەمدا تۆمارکرد. پێشبینیش دەکرێت ئەمجارەش Call of Duty لە ژێر گەشەپێدانی تێنسێنت سەرکەوتنێکی دیکە تۆمار بکات.

تا ئێستا زانیاری زۆر لەسەر یارییەکە نییە تەنها ئەوە نەبێت یارییەکە لە داهاتوودا بەردەست دەبێت. چاوەڕێی Call of Dutyـی مۆبایلیت؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ