10
هەواڵ 3, تشرینی یه‌كه‌م 2012

|بەپەلە| ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەپڵ دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی iPad mini.

لە دوای سەرکەوتنی تابلێتە چکۆڵەکانی وەکو کیندڵ فایەری ئەمازۆن و نێکسەس ٧ی گووگڵ و زۆربەی تابلێتە ٧ ئینجیيەکانی تر ، دەنگۆی بڵاوکردنەوەی ئایپادی چکۆڵە لەلایەن ئەپڵەوە ڕۆژنامە و گۆڤار و پێگەکانی تەکنەلۆژیی داگیرکرد بەڵام لەدوای ئەوەی ئایفۆن ٥ کەوتە ناو بازاڕەکانەوە ئەم پروپاگەندانە گەرمتتر بوون.

شایەنی باسە دواین ڕاپۆرتەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەپڵ دەستی کردووە بە بەرهەم هێنانی ئایپادی چکۆڵە. ئەوەتا لە ۆڵ ستریت جۆرناڵ هاتووە دەلێت “بەرهەمهێنەرانی ئەپڵ لە ئاسیا دەستیان کردووە بە بە بەرهەم هێنانی ڕێژەیەکی زۆری تابلێتیکی نوێ کە لە ئایپاد چکۆڵە ترە” و دوو لەم خەڵکانەی کە ڕیپۆرتیان داوە دەڵێن کە ئەم ئایپادە چکۆڵەیە لەوانەیە شاشەیەکی 7.85-inch liquid-crystal display بێت بەڵام بە ڕوونی بینین کەمتر لە ئایپادە نوێکە.

سەرچاوە Wall Street Journal

بۆچونی تۆ