شاومی
6, ئاب 2018
کۆمپانیای شاومی زنجیرەیەکی نوێ لە مۆبایلەکانی ڕادەگەیەنێت بە ناوی Qin

کۆمپانیای شاومی هەڵدەستێت بە ڕاگەیاندنی زنجیرەیەکی نوێ لە مۆبایلەکانی بە ناوی Qin کە خاوەن دیزاینێکی کلاسیک و تایبەتن، مۆبایلەکان خاوەنی ڕوونمایەکن بە قەبارەی 2.8 ئینچ و بە ڕوونی 320×240 پێکسڵ و هەڵگری تەختەکلیلە و پشتگیری لە خوێندنەوەی دوو سیم کارت دەکات.

یەکەم مۆبایلی ئەم زنجیرەیە ناوی Qin 1ـە و خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی 8 مێگابایت و بیرگەیەک بە فراوانی 16 مێگابایت بەڵام پشتگیری هیچ یەکێک لە GPS و هێڵی LTE ناکات و خاوەن باتریەکە بە توانستی 1480 میللی ئەمپێر کە توانای بەردەوامبوونی هەیە هەتاوەکو 15 ڕۆژ و کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری Nucleus و خاوەنی هەریەک لە تەکنیکەکانی وای فای و بلوتوسە.
مۆبایلی دووەم ناوی Qin 1Sـە و خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی 256 مێگابایت و بیرگەیەک بە فراوانی 512 مێگابایت و هەڵگری تەکنیکەکانی وای فای و بلوتوس و GPSـە و خاوەنی دەرچەیەکە لە جۆری USB-C لەگەڵ بوونی بڵندگۆیەک لە بەشی خوارەوەی مۆبایلەکە، سەبارەت بە نرخی هەردوو مۆبایلەکە ئەوا بە نرخی 30 دۆلار و لە بەرواری 15/9/2018 بەردەست دەبێت بە هەردوو ڕەنگی سپی و ڕەش.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.