سامسۆنگ
6, ئاب 2018
ڕێکەوتی ڕاگەیاندن و بەردەستبوون بۆ کڕین و تایبەتمەندیەکانی 9 Galaxy Note

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری، لە ڕێکەوتی ٩\٨\٢٠١٨ نوێترین مۆبایلی خۆی لە شاری نیۆڕک لە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا نمایش دەکات. وەک هەمیشە، مۆبایلەکانی سامسۆنگ هەڵگری زۆرترین پێشبینی و هەواڵن پێش ڕاگەیاندنی فەرمیان.
هەروەک ئاشکرایە، پێش بڵاوبوونەوەی هەر بەرهەمێک چەندین وێنەی دزەپێکراو و هەواڵ بڵاودەبنەوە. بەم بۆنەیەوە چەند رۆژێک پێش ئێستا سامسۆنگ چەند وێنەیەکی بەهەڵە بڵاوکردوە و پاش چەند خولەکێک وێنەکەیان سڕیەوە، دواتر لهلایهن کەسێکەوە ڕاستهوخۆ وێنهکه ههڵگیراوه و بڵاوکراوهتهوه.
لە خوارەوە وێنە دزەپێکراوەکە هەیە کە گالەکسی نۆوت ٩ دهردهکهوێت و لهسهری نوسراوە “نۆوتە زۆر بەهێزە نوێکە”.

سەرباری ئەمەش، ڤیدیۆیی ڕیکلامی گالەکسی نۆوت ٩ دزەی پێکرا و بەخێرایی بەناو یوتیوبدا تەشەنەی کرد. بفەرموون لەخوارەوە بینەربن.
[su_youtube url=”https://youtu.be/LIlwTwohX7c” width=”500″ height=”300″]
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم مۆبایلە نوێیە
- ڕوونما: بەقەبارەی ٦.٤ ئینج و جۆری Super AMOLED
- ڕام:٤ بۆ ۸ گێگابایت
- پرۆسێسەر: سناپدراگۆن ۸٤٥ یان ئیگزینۆس ٩٨١٠
- کامێرا: ۱۲ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ۱۲ مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر\کاتژمێر
- سیستەمی وەگەرخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0
- بیرگەی ناوەکی: ۱۲۸ گێگابایت
بەگوێرەی سەرچاوەکان، نۆوت ٩ بە هەفتەیەک یان دوو هەفتە لەدوای نمایشکردنی لە بازاڕەکان بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.